مووشەکەکانی ئێران زیاتر لە دووهەزار مەتر بڕەویان هەیە

بنیاتنەری یەکەی زرێی سوپا وتی: مووشەکەکانی ئێستامان زیاتر لە دووهەزار مەتر بڕەویان هەیە، بەڵام لە سەردەمی شەڕدا مووشەک هیچ پێگەیەکی لە پێکهاتەی سەربازیی ئێراندا نەبوو.

سەردار فەتحوڵڵا جەعفەری، بنیاتنەری یەکەی زرێی سوپا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بە شەڕی داسەپاوەی عێراق لە دژی ئێران و دەسکەوت و پاشهاتەکانی ئەو شەڕە وتی: بمانەوێت و نەمانەوێت ئەو هەشت ساڵە بەشێکە لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی و ئەزموون و دەسکەوتی زۆر بە دوا بووە و ئەوەی کە ئەوڕۆ ئەمریکا و ئەو وڵاتانانەی هەڕەشە دەخەنە سەر ئێران، جەسارەت جێبەجێ کردنی هەڕەشەکانیان نییە و خۆیان لەو کارە دەبوێرن، بە جۆرێک دەرئەنجامی ئەزموون وەرگرتن لەو ساڵانەیە. هەڵبەت ئەوە مووشەکەکانی ئێمە نییە کە ئەمریکا دەترسێنێت، بەڵکوو ورە و جەربەزەی گەلی ئێرانە و بەسیجی گشتیی گەلی ئێران چ لە ساڵانی شەڕ و چ لە ئێستایە کە ئەو وڵاتە و هاوپەیمانانی تۆقاندووە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی لە ساڵانی شەڕی بەرەڤانی پیرۆزدا ئێمە لە سیستەم و توانستی مووشەکی بێبەری بووین، بەڵام ئێستا مووشەکەکانمان زیاتر لە ٢ هەزار مەتر بڕەویان هەیە.

سەردار جەعفەری سەبارەت بە دەسکەوتی ڕاوێژکاریی ئێران لە شەڕی سووریا و عێراق، ڕایگەیاند: ئێمە لە بری شەڕ لە گەڵ دوژمنان لە ماڵی خۆمان، بە بەشداریی ڕاوێژکارانە و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی سووریا و عێراق بەرەنگاری پیلانی گرووپە تیرۆریستییەکان دەبین، دەنا بەو دەسەڵات و زەبەرەی کە داعش لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە بە کاری هێنابوو، مەترسیی زۆر ڕووی لە ناوچە و وڵاتی ئێمە بوو.

ئاماژەی بەوەش دا: وەک دەزانن داعش توانی بەشێکی زۆر لە عێراق و تەنانەت بەشێک لە خاکی کوردستانی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵ بکات و لە سنوورەکانی ئێران نزیک بێتەوە، هەر بۆیەە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی داعش هەنگاوێکی پراتیگی بوو کە لە لایەن ڕێکخراوی سپای پاسداران ئەنجام درا.

بنیاتنەری یەکەی زرێی سوپا لە وەڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و دژایەتیی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و وڵاتانی وەک ئێران و تورکیا لە گەڵ ئەو هەنگاوە و پاشهاتەکانی، وتی: ئەو ڕیفراندۆمە مەترسیی زۆری بە دواوەیە و دەتوانێ پاشهاتی چاوەروان‌نەکراوی بۆ وڵاتانی ناوچە و هەروەها بۆ خودی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە بە دواوە بێت. هەڵبەت ئەگەر لە پشت پەردەی ئەو ڕووداوە بڕوانین، ئەوە ئیسرائیلە کە خۆی لە پشت ئەو پیلانە مەڵاس داوە و کردنەوەی باڵوێزخانه‌ی ڕژیمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان بەو مەبەستە بووە.

سەردار جەعفەری لەبارەی ئامانجی ئەمریکا لە دابەشکردنی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا، وتی: ئەمریکاییەکان لە قەیرانی جیهان بە تایبەت لە رۆژئاوای ئاسیا سوود دەبات و تا وڵاتان ناوچە دەسەڵاتێکی کەمتریان هەبێت، ئەمریکا زیاتر قازانج دەبات. بە دڵنیاییەوە دابەش بوونی وڵاتان،یارمەتیی ئەمریکا دەدات لە گەیشتن بە ئامانجەکان.

ئەو سەردارەی سوپای کۆماری ئیسلامی لەبارەی دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و ناپەندبوونی بەو ڕێککەوتنە، جەختی لەوە کردەوە: ئەگەرچی لەبارەی بەرجام و پرسە هاوپەیوەندەکانی دەبێ دەزگای دیپلۆماسیی وڵات وەڵامدەر بێت. بەڵام سەبارەت بە گوشارەکان و هێرشەکان بۆ سەر سپا دەبێ بڵێم هۆکارەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوەی کە سپا ڕۆڵی بەرگری و پاسەوانیی شۆڕشی هەیە. دەسەڵاتی سپا لە بەرگریی شۆڕشی ئیسلامی هۆکاری گەمارۆ و هێرشەکان لە دژی ئەو ڕێکخراوە شۆڕشیەیە.

News Code 13378

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =