سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەکەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران وتورکیا دابەشکاری لە ناوچەکە بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەن، وتی: سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵەکانی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی وتی: سپاسی ئەردۆگان دەکەم کە بانگهێشتەکەی منی قبووڵ کرد و هاتە تاران بۆ بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆڕبەندی هاوبەشی ستراتێژی نێوان دوو وڵات.

 وتیشی: دوو وڵاتی ئێران و تورکیا وەک دوو وڵاتی موسڵمان، دۆست و بە هێز لە ناوچەکە لەنگەری پاوەجێی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤینن. و لە ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندی دوو وڵات لەهەموو بوارەکانەوە بەرەوپێش چوونی بووە.

 ڕۆحانی وتی: لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و لە کۆبوونەوەی هاوکارییە ستراتێژیکەکان بڕیاری گرینگ سەبارەت بە گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات گیرایە بەر.

ڕاشیگەیاند کە گەشەی پەیوەندی بانکی نێوان دوو وڵات و بازرگانی بە دراوی نەتەوەیی دوو وڵات لەو بڕیارە گرینگانە بووە و تا کۆتایی حەوتەی داهاتووش یەکلایی دەبێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی:هاتوچوو و تڕانزیتی کاڵای نێوان دوو وڵات لە سێ ناوچەی گرینگی سنووری باسی لەسەر کراوە و بڕیارە بە شێوەی شەوانە ڕۆژی کار بکەن و ئیرادەی دوو وڵات لەسەر ئەوەیە کە ڕێژەی بازرگانی نێوانیان بگاتە ۳۰ میلیارد دۆلار.

 ڕۆحانی بە ئاماژە بە بابەتە ڕۆژەڤەکانی ناوچەکە لەوانە سووریا و هەرێمی کوردستان وتی: لەمبارەوە دانوستانی دوورودرێژ لە نێوان دوو وڵات کراوە.

 سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی کۆتایی دوو وڵات هێنانەدی ئاشتی و پاوەجێی و ئاسایشە لە هەموو ناوچەکە، وتی: هاوکارییەکانی نێوان ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە سووریا و هەروەها هاوکارییە سێ لایەنەکانی ئێران، تورکیا و عێراق لە بواری هەرێمی کوردستان زیاتر بووەتەوە.

وتیشی: دوو وڵاتی ئێران و تورکیا بە هیچ لەونێک توندبوونەوەی ناکۆکی ئیتنیکی و مەزەبی کە لە لایەن پیلانگێرانەوە بۆ ئەم ناوچەیە داڕێژراوە و هەروەها دابەشکاری لە ناوچەکە قبووڵ ناکەن و لە ڕوانگەی ئێمەوە عێراق و سووریا دوو وڵاتی یەکگرتوون و ئێمە بە هیچ لەونێک گۆرانهی سنوورەکان قبووڵ ناکەین.                                                                                                                                                                                                           

ڕۆحانی زیادی کرد:خەڵکی کوردستانی  عێراق دروسێ باش و برایانی ئازیزی ئێمەن، نامانەوێت گوشار بخەینە سەر خەڵکی کوردستانی عێراق بەڵام دەبێ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیارە هەڵەکانی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە؛ کەواتە تورکیا، ئێران و عێراق ناچارن بە هەنگاوی جیدی و زەرووری خۆیان ئامانجە ستراتێژیکەکان ی خۆیان لە ناوچەکە دابین بکەن.

جەختیشی کرد کە ئێمە ڕووبەرووی هەموو گرووپە تێرۆریستییەکان دەبینەوە چ ناوی داعش بێت یان بەرەی نوسرە یان پەکەکە یان هەر ناوێکی دیکەی بێت، تیرۆریزم دەبێ بزانێ کە دەوڵەتەکان و هیزەکانی ناوچە ڕێگە بە کاری ناجوامێرانە و دژی مرۆڤی ئەوان نادەن.

News Code 13371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =