بێ گومان تاڵەبانی دەوری گرنگی لە یەکپارچەیی عێراق هەبوو

سەرۆک کۆماری ئێران به‌ بۆنەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سه‌ره‌خۆشی لە دەوڵەت و گه‌لی ئەو وڵاتە کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا رایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو تاڵەبانی بێ گومان کەسایەتییەکی گەورە بوو کە بۆ تۆکمه‌کردنی پێوەندی نێوان ئیتنیک و نه‌ته‌وه‌کانی  عێراق هەوڵی زۆری دا و دەوری گرنگی لە یەکێتی نیشتمانی و یەکپارچەیی و بەهێز کردنەوەی ڕەوتی سیاسی و بەرز کردنەوەی پلەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق دەگێڕا.

دەقی پەیامەکەی ڕۆحانی بە شێوەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سەرەخۆشی لە دەوڵەت و گه‌لی ئەو وڵاتە، بنەماڵە و دۆست و لایەنگرانی دەکەین.

بەڕێز جەلال تاڵەبانی، کەسایەتی و سیاسەتوانێکی ناودار بوو کە تەمەنی خۆی بۆ شەڕ دژی سته‌م، چه‌وسێنه‌ریی و زدیکتاتۆریی ڕژێمی بەعس دانا. ناوبراو پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پێک هاتنی دەسەڵاتی نوێ لە ئەو وڵاتەش بە تێگه‌یشتنی ڕاستەقینە لە دۆخی عێراق و ناوچەکە و بە بێ لەبەرچاو گرتنی لایەنی حزبی، سیاسی و ئیتنیکی و ئایینی خۆی، دەورێکی دیاری لە مێژووی سیاسی ئەو وڵاتە گێڕا. خوالێخۆشبوو تاڵەبانی بێ گومان کەسایەتییەکی گەورە بوو کە بۆ تۆکمه‌کردنه‌وه‌ی پێوەندی نێوان ئیتنیک و نه‌ته‌وه‌کانی عێراق هەوڵی زۆری دا و دەوری گرنگی لە یەکێتی نیشتمانی و یەکپارچەیی و بەهێز کردنەوەی ڕەوتی سیاسی و بەرز کردنەوەی پلەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق دەگێڕا.

له‌ خودای گه‌وره‌ داوا کارم ئەو خوالێخۆشبووە ببخه‌شێت و هیوای سەبرمان هەیە بۆ بنەماڵە و دۆستان و لایەنگرانی ئەو بەڕێزە.

حەسەن ڕۆحانی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

News Code 13359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =