یادداشت؛

مام جه‌لال پێشمه‌رگه‌ی سیاسه‌توان

ناسەی هەواڵ: 4104135 -
به‌ مه‌رگی جه‌لال تاڵه‌بانی ، نه‌ک ته‌نیا کورده‌کان که‌ هه‌موو گه‌لی عێراق که‌سایه‌تیێکی گه‌وره‌ و کاریزمایی خۆی که‌ ڕێبازی سه‌ره‌کی له‌ سه‌ر میانه‌ڕه‌وی بوو، له‌ ده‌ستدا.

 ئاژانسی هه‌واڵی مێهر-به‌شی نێوده‌وڵه‌تی؛ ئارمان نه‌سروڵڵاهی: که‌سایه‌تێکی میانه‌ڕه‌و، خوازی ته‌عامول و هاوکاری و جێی بڕوای ته‌واوی گرووپ و ڕه‌وته‌ سیاسییه‌کان له‌ وڵاتی عێراق که‌ له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ببووه‌ یه‌کێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی ئه‌م وڵاته‌، که‌سێکی ماندوویی نه‌ناس که‌ له‌ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا هه‌وڵی دا تا وڵاتی تووشی شه‌ڕبووی خۆی بگاته‌ هه‌رمان.

 باسی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌ یان وه‌ک کورده‌کان ده‌ڵێن، مام جه‌لال، چاوخشاندنێک به‌ سه‌ر پێشینه‌ی دره‌وشاوه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ وڵاتی قه‌یراناوی و تووشی شه‌ڕبووی حێراق نیشان ده‌دات که‌ له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هیچ کات ئه‌م وڵاته‌، که‌سایه‌تی وای به‌ خۆوه‌ نه‌بینوه‌، که‌سێک که‌ پاش رووخانی سه‌دام حسێن و ڕژێمی به‌عس، توانی ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت و ببێته‌ میحوه‌ری ته‌عامول و هاوکاری سه‌رجه‌م لایه‌ن و ڕه‌وته‌ سیاسیه‌کان.

جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و ڕۆژی که‌ جلی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر کرد و له‌ شاخه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانیدا دژی سه‌رکرده‌کانی وڵاتی عێراق شه‌ڕی ده‌ستپێکرد تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ جلی سیاسه‌تی له‌به‌ر کرد و بووه‌ سه‌رۆک کۆماری وڵاتی عێراق، وێنه‌ و دیمه‌نی نوی له‌ وڵاته‌که‌ی نیشان دا و  تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی هه‌مووشیان میانه‌ڕه‌وی بوو و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ئه‌وه‌نده‌ له‌ خۆیدا به‌هێز کرده‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نیا ئه‌و ده‌یتوانی له‌ ساڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش رووخانی ڕژێمی به‌عسدا،پاپۆڕی لافاو لێدراوی عێراق بباته‌ ڕۆخێکی ئارام.

بێ گومان ده‌بێ به‌شێک له‌ لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو و پێشێنیه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک  پێشمه‌رگه‌یه‌ک هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کی خوێنه‌وار و به‌ دیالۆگی نوی هاته‌ ناو مه‌یدانی خه‌بات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی حێراق و هه‌ڵبه‌ت له‌م رێگایه‌شدا له‌ هاوکاری وڵاتانی دراوسێ خۆی له‌ونه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران خافڵ نه‌بوو و هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئێرانی به‌ دۆست و پشتیوانی کورده‌کان و گه‌لی عێراق ده‌ناساند.

 جه‌لال تاڵه‌بانی پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، توانی دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن ببێته‌ یه‌کێک له‌ ئه‌کته‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کان له‌ وڵاتی عێراق و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ سه‌بووری و ته‌عامول و میانه‌ڕه‌وی هاوپه‌یمانیێکی سه‌ره‌نجڕاکێشی له‌ نێوان گرووپ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق دروست کرد.

 له‌ حاڵێکدا که‌ به‌ گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پۆستێکی ڕواڵه‌تی بوو به‌ڵام جه‌لال تاله‌بانی وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری عێراق پاش ڕووخانی سه‌دام، شوناسێکی نوێ به‌م پۆسته‌ به‌خشی و توانی به‌ گفتوگۆ کردن و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به‌ ڕه‌ویه‌ی میانه‌ڕه‌وی خۆی ڕه‌وته‌ سیاسییه‌کان له‌ سه‌ر میزێک کۆبکاته‌وه‌ و عێراق به‌ره‌و ئارامی ببات.

 ڕه‌نگه‌ ته‌نیا وتنی ئه‌م خاڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ پیگه‌ی جه‌لال تاله‌بانی له‌ وڵاتی عێراق به‌س بێت که‌ به‌ نه‌مانی له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی عێراق به‌ هۆی نه‌خۆشینه‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌ جارێکی دیکه‌ تووشی شه‌ڕێکی ناوخۆیی بوو و ئیتر هیچ کات ڕووی ئارامی به‌ خۆوه‌ نه‌بینی و دووباره‌ لایه‌نه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ شه‌ڕی ناوخۆیی.

 جه‌لال تاڵه‌بان له‌ هه‌موو دۆخێکدا بڕوای به‌ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی وڵاتی عێراق بوو و هه‌ر بۆیه‌ له‌ یه‌که‌مین ڕۆژانی ڕووخانی رژێمی به‌عس و بوونی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ویستی ژماره‌یه‌ک له‌ گرووپه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌ داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌کرد، وه‌ستا و جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پشکی  کورده‌کان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌ک داخوازییه‌کی سه‌ره‌کی.

 مام جه‌لال بۆ هه‌موو کورده‌کانی ناوچه‌که‌ نه‌ک ته‌نیا هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌سایه‌تیێکی کاریزماتیک و خۆشه‌ویست بوو و هه‌ر بۆیه‌ مه‌رگی ئه‌و پاش ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی پێنج ساڵه‌ هه‌موانی هه‌ژاند.و له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بووه‌ بابه‌تێکی سه‌ره‌کی و گرینگ  و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر بوو.

بێ گومان له‌ ده‌ستدانی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که‌ وترا بۆ وڵاتی عێراق ڕووداوێکی تاڵ و ناحه‌زه‌ و نه‌ک ته‌نیا کورده‌کان به‌ڵکوو گه‌لی ئه‌م وڵاته‌ ئیدی ناتوانن که‌سایه‌تیێکی وا جێگای ڕێز و حورمه‌ت ببینن.

ناردنی بۆچوون

5 + 5 =