وه‌زیری به‌رگری ئێران:

ڕێگه‌ ناده‌ین خه‌ونی زایۆنییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ بێته‌ دی

ناسەی هەواڵ: 4104075 -
وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی تورکیا وتی: ڕێگه‌ ناده‌ین خه‌ونی زایۆنییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ بێته‌ دی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، دوێنێ ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران و خلوسی ئاکار، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی تورکیا دیداریان کرد.

له‌م دیداره‌دا وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی: ئێران و تورکیا په‌یوه‌ندی مێژووی و فه‌رهه‌نگی دوور و درێژیان هه‌یه‌ و ئه‌م وڵاته‌ پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی و به‌رگریکاری و ئه‌منیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی دوای شکست هێنانی پیلانی داعش له‌ ناوچه‌که‌، له‌ دوای دابه‌ش کردنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ن، به‌ڵام ئێران و تورکیا وه‌ک دوو وڵاتی گرنگ و کاریگه‌ر ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌م خه‌ونه‌ بێته‌دی. ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌ له‌ سوودی ڕژیمی زایۆنی و له‌ زه‌ره‌ری جیهانی ئیسلام بووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ فه‌له‌ستین له‌ یه‌که‌مایه‌تی جیهان ئیسلام لابدرێت.

حاته‌می وتی: هاوپه‌یمانی نێوان سێ وڵاتی عێراق، تورکیا و ئێران ده‌توانێت تاکوو ساڵانێکی زۆر سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ دابین بکات و به‌ر به‌ دابه‌ش کردنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ بگرێت. ئێمه‌ پێشوازی ده‌که‌ین له‌ به‌شداری تورکیا له‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ قه‌یرانی سووریا ده‌بێت به‌ پێی دانوستانی نێوان خودی سوورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.

وه‌زیری به‌رگری ئێران پێشوازی کرد له‌ هاوکاری نێوان دوو وڵاتی تورکیا و ئێران بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ و هیوای خواست که‌ ئه‌م هاوکاریانه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت. 

خلوسی ئاکاریش له‌م دیداره‌ وتی: دیداری سه‌رله‌شکه‌ر باقری له‌ تورکیا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌رزێکی ته‌واو نوێ له‌ نێوان دوو وڵاتی تورکیا و ئێران بکرێته‌وه‌. ئه‌م ڕه‌وته‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت هه‌ر دوو وڵات له‌ ناوچه‌که‌. ئێمه‌ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی باشمان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ ئاستی سه‌ربازی و به‌رگری کاریشدا به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و عێراق به‌رگری ده‌که‌ین و هیچ جۆره‌ ئاڵ و گۆڕێکی سنووری له‌م دوو وڵاته‌ قبوڵ ناکه‌ین.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ بۆچونوی هاوبه‌شی ئێران و عیراق و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ خواستی دابه‌شکاری هه‌رێمی کوردستان کرد و وتی: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ به‌ ڕێککه‌وتنی زۆر باش گه‌یشتووین و له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون له‌م دۆخه‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌ماڕۆی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی ئێمه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی تورکیا جه‌ختی کرد که‌ تورکیا ئاماده‌یه‌ تاکوو له‌ ڕووی قاچاخی مرۆڤ و چه‌ک و دژایه‌تی بازه‌رگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هاوکاری ئێران بکات.

ناردنی بۆچوون

3 + 8 =