یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یێندرا

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و وتی له‌ ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ ئاسانی  پڕ ناكرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌  هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالمان پێگه‌یشت له‌م ڕۆژه‌ خه‌مناكه‌دا  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی به‌ تایبه‌تی هێرۆخان و كاك قوباد و كاك پاڤڵ ده‌كه‌م و به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانین.

له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌ ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و گه‌لی كوردستان و هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌موو ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م و داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ گیانی برای به‌ڕێزم مام جه‌لال به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و خۆشم هه‌ڤاڵ و براو پشتیوانێكی به‌هێزم له‌ ده‌ستدا و جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ برایانی تر توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ هه‌ڵگرین له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان وه‌ هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی و شانازییه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تییه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ بناغه‌یمان دانا ، ئێستاش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز مام جه‌لال و گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كڕیزیمان پته‌وتر به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌ر به‌وه‌ش ئێمه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌ی  كه‌ سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاره‌ها شه‌هید گیانیان به‌خت كرد له‌ پێناویدا.

كل نفس ذائقة الموت ،  انا لله وانا الیه راجعون، به‌وبۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.

News Code 13342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =