خه‌ڵاتی ته‌ها که‌ریمی پێشکه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ندێکی کورد کرا

لە فستیواڵی نێو نەتەوەیی فیلمی سلێمانی خەڵاتی تەها کەریمی لە لایەن دایکی و باوکی تەها و وەزیری ڕۆشنبیرییەوە  بەخشرا بە دەرهێنەر و نووسەری کوردی عێراق، کامەران جەماڵ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە میانه‌ی دووهه‌مین خولی فستیواڵی نێو نەتەوەیی فیلمی سلێمانی خەڵاتی تەها کەریمی لە لایەن دایکی و باوکی تەها و وەزیری ڕۆشنبیرییەوە  بەخشرا بە دەرهێنەر و نووسەری کوردی عێراق، کامەران جەمال .

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ بەشداری ۱۷۰ فلیمى ۶۲ وڵات، کۆمپانیای (مەستی فلیم) دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھۆڵی تەوار بەڕێوە ده‌چێت و وابڕیارە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت.

لینا ڕەزا، بەڕێوبەری پڕۆگرامی فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕایگەیاند: به‌ به‌شداری ۱۷۰ فیلمى ۶۲ وڵات، فێستیڤاڵى ئه‌مساڵ به‌رشێوه‌ دچێت، کە ۱۳۶ فیلمیان دەچنە کێبڕکێوه‌ و ئه‌و ۳۶ فیلمەکەی ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نها بۆ نمایشە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: فیلمەکان پێکھاتوون لە فیلمی درێژ و کورتە فیلم و دیکیۆمێنتاری و  ئەنیمەیشن و ئەزموونیی کە لەماوەی حەوت ڕۆژدا نمایش دەکرێن.

 ئاماژەی بەوەشکرد  كه‌ ۲۵۰ میوان لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتانێ دراوسێی ھەرێمی کوردستانەوە، بانگھێشتى فێستیڤاڵه‌كه‌، کراون.

News Code 13336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =