جگە لە سووتەمنی هەموو بازرگانییەک لەگەڵ هەرێم بەردەوامە

بەرپرسی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق بە ئاماژە بە کراوە بوونی تەواوی سنوور و گومڕوکەکانی دوو وڵات جگە لە سەیرانبەند وتی: تەنیا هاوردە و بردەی نەوت و بەرهەمەکانی ڕاگیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەمید حسێنی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسی ڕۆنامەڤانی بە بابەتی گۆڕانکارییەکانی عێراق و کارگەری لە سەر پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێران لە شوێنی ژووری هاوبەشی بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵی ئێران و عێراق زیادی کرد: ئەگەر جودایی هەرێمی کوردستان لە عێراق بۆ ئەو وڵاتە و تورکیا قەیرانە، بەڵام بۆ ئێران بەس پرسێکە چونکوو کوردەکانی ئێمە لە ژێر کاریگەری کوردەکانی عێراقدا نین.

بەرپرسی گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق درێژەی دا: ئێران بە دوای پەرە پێدان بە پێوەندی ئابووری خۆی لە گەل عێراقە، بەڵام ئێستا چەند دەنگی و هەڵویستی جیاواز لە سیاسیەکان، سەربازییەکان، دەوڵەت، زانکۆییەکان، میدیاکان و ڕۆشنبیران لەم بارەیەوە دەبینین.

حسێنی جەختی کرد: جگە لە قەدەغە کردنی هاوردە و بردەی نەوت و بەرهەمەکانی، کێشەیەک لە ناردنی شتومەکی دیکە بۆ عێراق نییە.

حسێنی لە کۆتاییدا وتی: ئەو چالاکە ئابوورییانە کە بە شێوەی فەرمی لە عێراق خەریکی چالاکی ئابوورین، لە لایەم سندۆقی هەناردەوە پاڵپشتی دەکرێن و دەوڵەت تەواوی خەسارەکانیان قەرەبوو دەکاتەوە.

News Code 13311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =