هاوکاری سەربازی ئێران و تورکیا  زیاتر دەبێتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئێران و تورکیا بەرانبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان،وتی: هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات لەمەو بەدوا هاوکاری زیاترین لە مانۆڕە هاوبەشەکان دەبێت.

نە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان پاش دیدار لە گەل ژنرال حلوسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا، وتی: هیوادارم ئەم سەفەرە ببێنتە هۆی نزیک بوونەوەی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات و چڕتر بوونەوەی هاوکارییەکان.

ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە هەڕەشەی هاوبەش بۆ سەر دوو وڵاتەکە لەوانە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دوو لایەن هەڵوێستی هابەشیان هەیە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، دانوستان ئەنجام دراوە.

 سەردار باقری وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا لەمەوبەدوا هاوکاری زیاتریان دەبێت لە بوارەکانی پەروەردەیی و مانۆڕی هاوبەشەوە کە بە سەفەری داهاتووی ئەردۆغان ئەو هاوکارییانە زیاتر دەبێتەوە.

ژنراڵ خلوسی ئاکادیش لە ئەو کۆنفرانسەدا بە دەسخۆشی لە داوەتی سەردار باقری بۆ سەفەر بە ئێران، وتی: تورکیا و ئێران لە مێژەوە دۆستی و براییان پێکەوە هەبووە.

News Code 13310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =