سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا گه‌یشته‌ تاران

سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی تاران و له‌لایه‌ن جێگری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رکانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێرانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ژنڕال حلووسی ئاکار له‌ وڵام به‌ سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی وه‌فدی سه‌ربازی ئێران بۆ تورکیا ئه‌نجام بووه‌.

پێش بینی ده‌کرێت ڕیککه‌وتنه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌، دۆخی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تی سووریا، به‌ره‌نگاری تیرۆریزم، سنووره‌وانی و به‌ره‌نگاری قاچاخ و دۆخی کوردستانی عێراق له‌ دیداری وه‌فدی سه‌ربازیی تورکیا و به‌رپرسانی ئێرانی قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

News Code 13292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =