گەمارۆ قورسەکان نەیتوانی سانتریفیوژەکانی ئێران بوەستێنێت

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە یادداشتێکدا کە لە واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، بەرگری لە بەرجام کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان کری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە یادداشتێکدا  کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، ڕووانییە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ۱۴ی جووڵای ۲۰۱۵ (۲۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۴) ناسراو بە بەرجام.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لەو یادداشتەدا نووسی: ئەگەر ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ناپەبەندیی ئێران بە بەرجام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ٦ لایەنی دیکە و هەروەها لە کۆبەندیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داببڕێت، بە پێی ڕێککەوتنی یاسای لێکدانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ۲۰۱۵، چارەنووسی ئەو ڕێککەوتنە ڕادەستی کۆنگریسی دەکرێت. ئەم بابەتە زیاتر بڕیارێکە سەبارەت بە ئاسایشی ئەمریکا تا ئەوەی کە بڕیارێک بێت سەبارەت بە گشتپرسی لەبارەی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئێستا یان "باراک ئۆباما"ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا.

جان کری وتیشی: پێوەری دادوەری سەبارەت بە ئاوەها ڕێککەوتنگەلێک، ناکەمایەسی بوونی نییە؛ بەڵکوو ئەوەیە کە ئەمریکا بە بوونیان دۆخێکی باشتری دەبێت یان نا.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی ئەوەی کرد: کاتێ من بۆ یەکەم جار لە سێپتامبری ۲۰۱۳دا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارم کرد، ئێران سیستەمی تەواوی سووتەمەنیی ناڤۆکی بە دەست هێنابوو و زەڕادخانەی ئۆرانیۆمی پیتاندراو بۆ بەرهەم هێنانی ١٠ تا ١٢ بۆمبای ئەتۆمی چێ کردبوو و لە ئاستێکی تا ڕادەیەک کەمتر لە ئاستی چەکی ئەتۆمی، کاری پیتاندنی ئەنجام دەدا.

دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: گەمارۆ زەختەکانی سەر ئێران نەیتوانیبوو پێش بە هەنگاوی پێشکەوتنی ئێران لە سەد سانتریفیوژەوە بۆ هەزاران دەزگا بگرێت. تەنیا دانوستانە کە دەتوانێت ئەو پلانە بوەستێنێت و بیگەڕێنێتەوە بۆ دواوە.

وەزیرئ دەرەوەی پێشوویی ئەمریکا زیادی کرد: دڵنیا بووینەوە؛ چونکا ئاستی هاوپەیوەند بە خەزێنەکانی ئۆرانیۆم بە پیتاندنی کەمی ئێران تا ساڵی ۲۰۳۰ درێژەی دەبێت.

کری لەو یادداشتەدا بە بێ ئاماژە بە ڕەوتی ئاشتیخوازانەی پلانی ناڤۆکی ئێران پاگەندەی ئەوەشی کرد: دڵنیا بووینەوە؛ چونکا ئەو چاوەدێرییە بێ هاوتا و ڕێوشوێنە ڕاستی‌وێژانەی کە ئێمە دۆزیبوومانەوە هیچکات پێشێل ناکرێن. ئەگەریش ئێران ئەوە گەمەژە بێت کە بیر لە بۆمبای ئەتۆمی بکاتەوە، جیهان بە هۆی پشکنینە بەردەوامەکانی ئاژانسی ئەتۆمی پێی دەزانێت.

News Code 13278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =