۳ کاروانی هێزی عێراق ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ٣ کاروانی سەربازیی ئەو وڵاتە بەیانی شەممە بۆ وەرگرتنەوەی دەروازە سنوورییەکان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "المیادین"، سێ کاروانی سەربازیی عێراق بەیانی بۆ وەرگرتنەوەی ڕێڕەو و دەروازە سنوورییەکان لە بەغداوە بەرەو هەرێمی کوردستان وەڕێدەکەون.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "المیادین"ی وتووە کە کاروانە سەربازییەکان لە رێگای ئاسمانەوە دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی "ئیبراهیم خەلیل" لە سەر سنووری تورکیا.

لە لایەکی دیکەوە، سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە کوردستان ڕێککەوتووە لە گەڵ پێدانەوەی ٣ دەروازە سنوورییەکانی بە بەغدا.

News Code 13262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =