مسکۆ و ئەنقەرە سەبارەت بە یەکپارچەیی سووریا و عێراق هاوڕاین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی سووریا و عێراق هاوڕاین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش گفتوگۆ لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەڵەیەکی گەورە بوو و ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا هاوڕاین.

ئەردۆغان جەختی کرد: سەبارەت بە زەروورەتی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا ڕێککەوتووین.

بە وتەی ناوبراو ڕیفراندۆمی کوردستان ئەبێتە هۆی دروست بوونی قەیرانی یاسایی لە عێراق و بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە .

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی وڵاتەکەی درێژە دەداتە هاوکاریی نزیک بە ڕووسیا بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریا.

News Code 13254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =