بارزانی پێشوازی لە گەڵاڵەی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا کرد

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند کە بارزانی پێشوازیی لە پلانی عەلاوی سەبارەت بە بانگهێشت بۆ گفتوگۆ لە سەر پرسە جێ ناکۆکەکان کردووە و وتوویەتی کە ڕیفراندۆم بە مانای پێکهێنانی خێرای دەوڵەت نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر به گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، نووسینگەی ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مۆڵەتی دوو ساڵە و پەیوەندی لە رێگەی گفتوگۆوە کردووە.

نووسینگەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: عەلاوی نامەیەکی لە بارزانی سەبارەت بە پێشوازیی لە پلانی نیشتمانی بۆ دەربازبوونی عێراق لە کارەسات و ئاژاوەی بەردەم ئەو وڵاتە پێ‌گەیشتووە و تێیدا داکۆکی بۆ پێشوازی لەو پلانە و ئامادەیی بۆ هاوکاری کراوە.

بارزانی لە نامەکەیدا جەختی لەوەش کردۆتەوە: بانگهێشتی ئێوە بۆ گفتوگۆ وەک رێکارێک لە بەردەم لێکدانەوەی پرسە جێ ناکۆکەکان و وەلاوەنانی هەڵوێستی هەرەشەئامێز و لۆمەگەرانە، مژارێکە کە ئێمە لە کاتی دەسپێکی قەیران و نزیکبوونەوە لە هەنگاوی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی چارەی خۆنووسی ئاماژەمان پێدابوو و هێشتاش داکۆکی لە بژێری گفتوگۆ و بەردەوامبوونی تا گەیشتن بە ڕێککەوتن، دەکەینەوە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ عەلاوی هاتووە: پلانی ئێوە ئاماژەیەکە بۆ گەڕانەوە بە لۆژیک و عەقڵ و تەواو گرووپ و حزبەکان دەبێ لە دەوڵەتدا بەشدار بن.

ڕوونیشی کردەوە: ئێمە بەر لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم و رۆژی دوای ڕیفراندۆم جەختمان لەوە کردەوە کە ڕیفراندۆم بە مانای پێکهێنانی خێرای دەوڵەت نییە، ئێمە تەنانەت دەتوانین تا دوو ساڵ دوای ڕیفراندۆمیش ڕاوەستین و لەو ماوەدا درێژە بە گفتوگۆی سازێنەر بۆ لێکدانەوەی تەواو ئەو پرس و دۆسیانە بدەین کە دەمانکاتە دوو هاوبەش لە داهاتووی گەلەکانمان.

عەلاوی رۆژی دووشەممە ٢٥ سێپتامبر لە پلانی نیشتمانی بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانەکانی بەردەم هەواڵی دا. گرینگترین خاڵی ئەو پلانە بانگهێشتی بارزانی بۆ جێبەجێ نەکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم و دیاری کردنی چارەی خۆنووسیی کەرکووک و ناوچە جێ نانکۆکەکان بە پێی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراقە.

News Code 13251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =