ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی زیاترین خه‌سار له‌ کورد ده‌دات

عەمار حەکیم ڕێبەری هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند: لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان زیاترین خه‌سار له‌ کورد ده‌درێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق وتی: پێشتر لە سەر پاشهاتە نەرێنییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکە و عێراق هۆشداریمان دابوو.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو درێژەی دا: لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان زیاترین زەرەر له‌ کورد ده‌درێت.

ڕێبەری هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد: ناتوانین بە ئاسانی لە پاڵ بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەوە تێبپەڕین، چونکوو بە ئەو کارە تەواوی هێڵە سوورەکان  پێشێل ده‌کرێت.

News Code 13205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =