ڕیفراندۆم پیلانی ڕژیمی زایۆنییه‌ بۆ دابەش کردنی ناوچەکە

سه‌رۆکی گشتی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی له‌ هەوڵی دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، سه‌ر له‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکی گشتی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران دوێنێ به‌یانی له‌ ڕێوڕه‌سمێکی هێزه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی له‌ دوای دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق وتی: دوژمنانی شۆڕشی ئێران دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به‌ ده‌یان پیلان شکست به‌م شۆڕشه‌ بێنن په‌نایان بۆ داگیر کردنی سه‌ربازی ئێران برد و عێراقیان هاندا تاکوو هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام ڕۆڵه‌کانی ئێران به‌ره‌وڕووی بوونه‌وه‌ و وه‌ستان و شکستیان به‌م پیلانه‌ش هێنا.

ئه‌و وتی: ئێمه‌ وانه‌ی زرۆمان له‌ شه‌ڕی عێراق وه‌گرت، وه‌ک هۆشیار بوونی به‌رده‌وام و له‌ سه‌ر پای خۆمان ڕاوه‌ستان و به‌رگری کردن له‌ وڵاته‌که‌مان.

سه‌ر له‌شکه‌ر باقری له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان کرد و وتی: له‌ پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕژیمی زایۆنی و داگیرکه‌ری جیهانی وه‌ستاون.

سه‌رۆکی گشتی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران له‌ کۆتایدا سپاسی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی کرد که‌ به‌رده‌وام هۆشیارن.

News Code 13175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =