ئێران هیچ کات کێشه‌ی ئێتنیکه‌کانی نه‌بووه‌

سه‌رۆکی پێشووی کورسی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ دابه‌ش بوون، دۆخی عێراق خرابتر ده‌کات، وتی: ئێران هه‌رگیز کێشه‌ی له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کان و ئێتنیکه‌کان نه‌بووه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - جه‌واد حه‌یران نیا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ دژی ڕیفراندۆم بوون، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی به‌ڕێوه‌ برد.

چاودێڕانی سیاسی له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سوودێکی ئه‌وتۆی بۆ خه‌ڵکی هه‌رێم نابێت؛ چون وڵاتێک که‌ له‌ لایه‌ن وشکانییه‌وه‌ گه‌ماڕۆ دراوه‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ فه‌رمی نای ناسێت ناتوانێت له‌ ژیانی خۆی به‌رده‌وام بێت.

جان له‌مبرت، سه‌رۆکی پێشووی کورسی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئاژانسی مێهر وتی: ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر بنه‌ڕه‌تییه‌ و گرنگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناڤین ده‌بێت ڕێگه‌یه‌ک بۆ ژیان له‌گه‌ڵ شوناسه‌ ئێتنیکی و نیژادی و مه‌زهه‌بییه‌کانی خۆیان و ناوچه‌که‌ بدۆزنه‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئێران هه‌رگیز کێشه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کان و ئێتنیکه‌کانی نه‌بووه‌. به‌ڵام بڕێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت عێراق کێشه‌ی ڕیشه‌یان هه‌یه‌.

سه‌رۆکی پێشووی کورسی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: له‌م ڕووه‌وه‌یه‌ که‌ عێراق ئه‌م هه‌موو کێشه‌ی ئێسته‌ی هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: له‌ ئێران سنووره‌کان له‌ نێوان کورد، تورک و فارس هه‌رگیز تووشی کێشه‌ و داگیرکاری نه‌بووه‌. زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئێرانیش تێکه‌ڵاوی نیژادی تێدا هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ ئاسانی له‌ نێوانیان هاوسه‌رگیری و زه‌ماوند ده‌کرێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌ درێژه‌ی دا: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕووی سنووره‌ مه‌زهبییه‌کانیش ڕاسته‌ و ده‌توانین دانی پێدا بنین. له‌ عێراقدا میراتێک له‌ کێشه‌ی سیاسی ئێتنیکی و مه‌زهه‌بی بوونی هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا عێراق به‌ره‌وڕووی ئه‌م کێشه‌ بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌ باشی بزانین که‌ دابه‌ش کردنی عێراق بۆ وڵاتانی بچووک هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات. له‌ ڕاستیدا دابه‌ش کردنی عێراق دۆخکه‌ ئاڵۆزتر ده‌کات.

له‌مبرت له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: هه‌ڵبه‌ت دراوسێیه‌کانی عێراق له‌م کاره‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕازی و خۆشحاڵ نین. چون ئه‌م وڵاتانه‌ خۆشیان که‌مینه‌ی کوردیان هه‌یه‌ و بڕێکیان له‌م بابه‌ته‌ نیگه‌رانن و زه‌بریان لێده‌دات.

News Code 13171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =