ناچارکردنی ئاوارەکان بۆ دەنگدان بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان

هێزەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداربووان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گوشاریان خستۆتە سەر ئاوارە عێراقییەکانی نیشتەجێی هەرێم کە لە ئەگەری بەشدارنەبوونیان لەو ڕیفراندۆمە دەریان دەکەن یان برسیان دەهێڵنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، چالاکانی ئێزدیی عێراق ڕایانگەیاندووە کە ئاوارەکانی عێراقی کە لە چنگی داعش و تیرۆریستان پەنایان بۆ هەرێم بردووە، بەرەوڕووی زەخت و گوشاری هێزەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوونەتەوە و لە ئەگەری دەنگی ئەرێنی نەدان، هەڕەشەی نان بڕین و دەرکردنیان لێ کراوە.

سەرچاوە عێراقییەکان لە ئۆردووگای ئاوارەکانی دهۆک و زاخۆ جەختیان لەوە کردۆتەوە کە هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئاوارەکانی ناو ئۆردووگای خانەک و جەم مشکۆ کردووە کە لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لە ڕیفراندۆم لەو ئۆردووگایە دەردەکرێن و یان نان و خۆراکیان نادەنێ.

یەکێک لە ئاوارە ئێزدییەکان لە ئۆردووگای جەم مشکۆ وتوویەتی کە بەیانیی ئەوڕۆ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمەوە هەڕەشەی لێ کراوە کە لە ئەگەری دەنگی ئەرێنی نەدان لە ڕیفراندۆمدا خێوەتەکەی لێ دەستێندرێتەوە. ئاوارەیەکی دیکە کە ویستوویەتی ئۆردووگا بە جێ بێڵێت و بەرەو سنۆنی بچێت لە لایەن ئەو هێزانەوە ناسنامەکەی لێ ستاندراوەتەوە.

عەلی بەیاتی سەرۆکی ڕێکخراوی "دەربازکردنی تورکمانەکان" لە عێراق دەڵیت کە بنەماڵەگەلی تورکمانی لە لایەن هێزەکانی کوردییەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.

News Code 13159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =