خۆپیشاندان دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیاله‌

خه‌ڵکی ناوچه‌ی "خالس "ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رمی عێراق، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان  ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی خالسی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.

 خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی لافیته‌ و دروشم دان داوایان کردووه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ڕابگیردرێت.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگی نزیک به‌ 4 میلیون که‌س له‌ هه‌رێم وه‌رده‌گیردرێت.

News Code 13127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =