دژایه‌تی مامۆستایانی ئایینی کرماشان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم

مامۆستایانی ئایینی کوردی سوننەی پارێزگای کرماشان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان به‌ ژیرانە نازانن و بە قازانجی ئیسرائیلی دەزانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستایانی ئایینی و زانایانی کوردی ئەهلی سوننەی پارێزگای کرماشان لە وتووێژی جودا لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری ئاڵۆزی لە ناوچەکەیان ڕاگەیاند.

مامۆستا یەحیا شەهبازی، سکرتێری شۆرای مامۆستایانی شار و پێش نوێژی هەینی ڕوانسەر لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، ئامانجی ڕژێمی زایۆنیی لە پاڵپشتی کردنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لاواز کردنەوەی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و بڵاو بوونەوەی جودایی ئێتنیکی ناوچە کوردنشینەکان زانی.

دابەش بوونی وڵاتانی ئیسلامی ئامانجی ڕژێمی زایۆنییە

مامۆستا عادڵ غوڵامی، مامۆستای ئایینی کوردی ئەهلی سوننەی شاری قەسر شیرین لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، دابەش بوونی وڵاتانی ئیسلامیی ئامانجی ڕژێمی زایۆنی ناولێبرد و وتی: ڕیفراندۆمی کوردستان هۆکاری دابەش بوونی عێراق و لاواز بوونەوەی موسڵمانانی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر زەروورەتی پاراستنی یەکێتی موسڵمانانی جیهان وتی: هەر بڕیار و کارێک کە یەکێتی موسڵمانانی جیهان تێک بدات هەڵەیە و دوور لە عەقڵانییەتە.

غوڵامی وتیشی: دروست بوونی جودایی نێوان موسڵمانانی ئامانجی گرنگی ڕژێمی زایۆنی زانی و وتی: ڕیفراندۆم لە ئێستادا، تەنیا بە قازانجی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانییە.

ڕیفراندۆمی کوردستان، تاکتیکی نوێی ئەمریکا بۆ قەیران لە عێراقە

مامۆستای ئایینی کورد و پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی شاری سەرپێڵ زەهاو لە وتووێژ لە گەل مێهر، وتی: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، پاشهاتی مەترسیداری بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و یەکپارچەیی عێراق بە دواوە دەبێت.

مەڵا ڕەشید سەنایی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی پیلانی نوێی ئەمریکا بۆ دروست بوونی قەیران لە عێراقی زانی و وتی: دروست بوونی قەیرانی نوێ و ئاڵبەت درێژەدار دەتوانێت بەستێن بۆ دەستێوەردان لە عێراق دروست بکات و بەر بە زاڵ بوونی بەغدا بە سەر پێوەندی سیاسی و ئابووری لە گەڵ دراوسێیەکانی دەگرێت .

سەنایی ئاشکرای کرد: ئەگەر ڕیفراندۆم لە هرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، نە وڵاتی سەربەخۆیی کوردستان دەمێنێتەوە و نە عێراق و بەڕێوە چوونی ئەو ڕیفراندۆمە ژیرانە نییە.

News Code 13115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =