ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان؛ ئامانج و پاشهاتەکان

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بڕیارە ئه‌مڕۆ ٢٥ی سێپتامبێر/ ٣ی ڕەزبەر بەڕێوە بچێت کە بەرەوڕووی دژایەتی ناوچەیی، ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فەرزاد فەرهادی: بڕیارە نزیکەی ٥ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانی باکووری عێراق لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا بەشداری بکەن. ڕیفراندۆمەکە تەنیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچێت، بەڵکوو لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و لەو ناوچەیانە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە، بەڕێوە دەچێت. هەڵبەت ئەنجومەنی پارێزگایی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دژایەتیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی هەرێم دەربڕیوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، هەرێمی کوردستان ڕووبەرێکی زیاتر لە ٧٨٧٣٦ کیلۆمەتری دووجای هەیە کە لە ئەگەری سەربەخۆیی لە لوبنان و کوێت گەورەتر دەبێت. هەروەها بەرهەمی پۆخت نەکراوی هەرێم لە ٢٥،٥ ملیارد دۆلار بەرزتر دەبێتەوە. داهاتی سەرانەش ٧٧٠٠ دۆلارە. خەزێنەی گازی هەرێمی کوردستان ٢،٨٣تریلیۆن مەتری سێ‌جایە و خەزێنەی نەوتیشی ٤٥ ملیارد بەرمیل واتە زیاتر لە قەتەر و شانشینی عەمان و ئەلجەزایرە. خەزێنەی نەوتی عێراق زیاتر لە ١٥٠ بەرمیل نەوتە. هەرێمی کوردستان رۆژانەی ٥٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت و ٣٠٠ هەزار بۆ ٣٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا هەناردە دەکات و ئەو ڕێژەیە بە پێی ئاماری نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧یە. بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق ٤،٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدایە.

گازی کوردستان لە سەدا ٨٥ی کۆی خەزێنەی گازی عێراقە. کۆمپانیا نەوتییە مامناوەندییەکان سێبەری بە سەر نەوتی کوردستاندا خستووە و کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی وەک شفرۆن و ئاکسۆن مۆبیل و ڕووس نەوت کۆمەڵێک پلانیان بۆ هەرێم ئامادە کردووە کە زۆربەیان لە قۆناغی دزۆینەوە و هەڵکۆڵینی کێڵگە نەوتییەکان دان.

کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی لە ئابووریی ئەو ناوچەیەدا هەیە و گەنم و جۆ، پەمۆ و مزرەمەنییەکان لە بەروبوومەکانی ئەو هەرێمەن.

بوونی کانگاگەلی ڕۆخام، ئاسن، نیکڵ، خەڵووزی بەردین، مس، زێڕ، بەردی کەلسیۆم و ڕۆح لە هەرێمدا بەرچاون و هەولێریش خاوەن گووگردەی تاشەبەردییە.

هێزی چەکداریی هەرێمی کوردستان بە پێشمەرگە ناوی لێ دەبرێت و ژمارەیان ٢٣٠ هەزار کەسە. ژمارەی هێزی چەکداریی عێراق ٢٩٨ هەزار کەسە کە پێکهاتوون لە ١٦٨ هەزار هێزی سوپا و ١٣٠ هەزار هێزی حەشدی شەعبی.

بەڵام لێرەدا دەبێ بپرسین کە ئایا دەیانەوێ هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێتە وڵاتێکی سەربەخۆ؟

ئەوەی کە کێ دەتوانێت لەو ڕیفراندۆمەدا بەشدار بێت، دیارە تەواو ئەو کەسانەی دانیشتووی هەرێم و دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەتوانن لەو ڕیفراندۆمە بەشدار بن. واتە جگە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی، ئەو ناوچانەی دوای ئازادبوون لە بندەستی داعش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان دەتوانن لەو ڕیفراندۆمەدا بەشدار بن و کوردەکانی عێراقیی دانیشتووی هەندەرانیش دەتوانن بە شێوەی ئەلەکترۆنی لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ی سێپتێمبێر دەنگی خۆیان بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بدەن.

بەڵام سەبارەت بەوەی کە چاوەدێری نێونەتەوەیی بە سەر ئەو ڕیفراندۆمەدا دەبێت یان نا، دەبێ بڵێین کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ڕیفراندۆمە و ڕایگەیاندووە کە لە ڕەوتی چاوەدێرییدا بەشداری ناکات.

ئەوەی وەک هۆکاری بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوە ئەوەیە کە رێبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەوڵەتی ناوەندی، بەهایەکی بە ئۆتۆنۆمیی کوردەکان لە پاش ٢٠٠٣ نەداوە.

ئەنجامی شیمانەیی و هەنگاوی دواتر

ئەگەر ئەنجامی ڕیفراندۆم بە پێی ئاواتی بارزانی بچێتە پێش، ئەوسا هەنگاوی دواتری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەهرەوەرگرتن لەو دەنگانە وەک پاڵپشتێک بۆ گوشارخستنە سەر بەغدا لە گفتوگۆکان و وڵاتانی دراوسێ بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییە.

هۆکاری دژایەتیی دەوڵەتی ناوەندی لە گەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەوەیە کە لای وایە دەبێتە هۆی ئاژاوە لە عێراقدا و ئەویش لە کاتێکدا کە هەموو بە هەوڵە بنیاتنەرەوەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانەوە سەرقاڵن.

دژبەرانی ڕیفراندۆم

جگە لە ڕژیمی زایۆنی لە ئێستادا ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هیچ پاڵپشتێکی دەرەکیی بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆم نییە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای داکۆکی لە نایاسایی بوونی ڕیفراندۆم، گفتوگۆ بە پێوەری دەستوور و بە ئامانجی پاراستنی یەکگرتوویی عێراق بە رێگەچارەی گونجاو دەزانێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وەکا هۆکارێک بۆ دابەشبوونی عێراق دەزانێت و هەڵوێستی مەسعوود بارزانی بە هەڵە لێک دەداتەوە و ئاماژە بە هەستیارییەکانی تورکیا لەوبارەدا دەکات.

بە بڕوای محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو هەنگاوە کاریگەریی لە سەر ئاسایشی گشتیی ناوچەکە دەبێت و پاشهاتەکانی تەنیا بە عێراق نابەسترێنەوە.

سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش جەخت لە زەروورەتی ئاوردانەوە لە ئەنجامی سیاسی، ژێئۆ سیاسی، حەشیمەتی و ئابووری لەو بوارەدا دەکات و پرسەکە بە قەبەتر لە سنوورەکانی عێراق دەزانێت و ئاماژە بە کاریگەریی لە سەر وڵاتانی دراوسێ دەکات.

برێت مەکگۆرک نوێنەری ترامپ لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش بەڕیوەچوونی ئەو ڕیفرانددۆمە لە دۆخی ئێستاکە وەک هۆکارێک بۆ ناسەقامگیری و شەڕ لە گەڵ داعش دەزانێت.

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بە ئاشکرا لە دامەزارنی وڵاتی سەربەخۆی کوردەکان پشتیوانی دەکات.

سامر سوبهان وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری کەنداوی فارسی عەرەبستان جەخت لە زەروورەتی خۆبواردنی عێراق لەق قەیرانانەی کە پێویستی پێی نییە، دەکات.

بەڵام پرسەکانی بەردەم ڕیفراندۆم کامانەن؟

دژایەتییە جەماوەرییەکان لە گەڵ پلانی سەربەخۆیی؛ کە هەڵوێستی عەشیرەکانی عێراقی و دژایەتی سیاسیی کەمینە ئایینی و ئیتنیکیی وەک تورکمانەکان و سابئین و دانیشتووانی دەشتی نەینەوا و هتد لە گەڵ پلانی جیابوونەوە سەلمێنەری ئەو بابەتەیە.

ناکۆکیی کوردی - کوردی؛ بە چەشنێک کە بۆ هەواڵەکانی سەربەخۆیی ڕێککەوتنی سیاسی لە ناوخۆی هەرێم  مسۆگەر نەبووە و ناڕەزایەتیی هەندێک حزبی کوردی لە گەڵ پرسی جیابوونەوە خۆی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان دژی سیاسەتەکانی رێبەرانی هەولێرن و دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان-یان بایکۆت کردووە.

بەڵام گرفتەکانی دیکەی بەردەم ڕەنگە پێکدادانی چەکدارانەی بێت کە ئەو پرسە دەبێتە هۆی لەناوچوونی یەکگرتوویی عێراق و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی. بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ مۆڵەتدان بە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پێناو ئەنجامدانی هەر جۆرە داپەڕێکی پێویست بۆ پاراستنی یەکگرتوویی عێراق وەک مۆڵەتی بەهرە وەرگرتن لە دەسەڵاتی سەربازی  و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی وێنا دەکرێت. لەمناوە دژایەتیی حەشدی شەعبیت لە گەڵ ڕیفراندۆم بۆتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە.

یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم ناوچە جێ ناکۆکەکانە کە ئەگەر ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر بگاتە سەرتۆپکی خۆی شیمانەی پێکدادانی سەربازی لە نێوان هیزی چەکداریی عێراق و پێشمەرگەی هەرێم لە ئارادایە.

هەڵبەت دەبێ ئاورێک لە دژایەتیی وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێران لە گەڵ ڕیفراندۆمی بدرێتەوە کە ئەویش لە باری ئەمنییەوە گرفتێکی جیدی بۆ داهاتووی هەرێم دێتە ئەژمار.

سەبارەت بە خود ڕیفراندۆم دوو بۆچوون لە ئارادایە؛ یەکەم ئەوەی کە بە هۆ دژایەتیی ناوچەیی و جیهانی لە گەڵ ئەو هەنگاوە، رێبەرانی هەرێم ناچارن ڕیفراندۆم دوابخەن یان هەڵیوەشێننەوە (کە تا ئێستا نەکراوە) چونکا داهاتووی هەرێم نەبەستراوەتەوە بە ئەنجامی ڕیفراندۆم، بەڵکوو پەیوەندیی بە هەڵوێستە جیهانییەکانی هەمبەر بە ڕاگەیانندی وڵاتی سەربەخۆیە و لە سای دژایەتیی جیهانی هەرگیز وڵاتی سەربەخۆ لە سەر نەخشەی جیهان دەرناکەوێت و بە واتایەکی دیکە لە مردوویی لە دایک دەبێت.

دووهەم ئەوەی کە هەندێک لە سەر ئەو بڕوایەن کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ گوشارخستنی زیاتر بە مەبەستی باج گرتنی زیاتر لە دەوڵەتی ناوەندییە. رێبەرانی کورد بە باشی لە دەفرایەتیی گرفتە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەیی و ناوخۆیی هەمبەر بە ئەنجامی ڕیفراندۆم ئاگادارن و بەوەشەوە مکوڕن لە سەر بەڕێوەبردنی. ئەو وڵاتەی کە ئەوان بە دوایەوەن لەبابەتی ویشکایی و دەریاییەوە داخراوە، چونکا لە نێوان ناوچەی گەمارۆی ناوخۆیی و گەمارۆی ناوچەیی هاوێر یەخسیر دەمێننەوە.

هەر بۆیە پێدەچێت کە پرسی ڕیفراندۆم تەنیا باڵێکی گوشار بێت بۆ سەر دەوڵەتی ناوەندی لە پێناو دەستگەیشتن بە دەسکەوتگەلی سیاسی و ئابووری و بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرودەمی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم رێبەرانی کورد لە دواخستنی ڕیفراندۆم لە بەرامبەر ئیمتیازگەلی گرینگ هەواڵ بدەن. بەڵام ئەمجار بە مەرجی گەڕەنتیی نێودەوڵەتی ئەو کارە دەکەن و ئەمەش چ نییە جیا لەو شتانەی کە رێبەرانی هەرێمی کوردستان لە پلانی جودایی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بە دوایەوەن.

بەڵام بەوەشەوە بارزانی لە هه‌له‌ ڕەخسێنراوه‌که‌ بە قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

News Code 13109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =