مۆڵه‌ت به‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ سووریا ناده‌ین

یه‌کێتی هۆزه‌ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی باکووری سووریا ڕایانگه‌یاند که‌ مۆڵه‌ت به‌ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ بیانۆی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ناده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، یه‌کێتی هۆزه‌ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی باکووری سووریا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشكرایان کرد: مۆڵه‌ت به‌ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ بیانۆی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ سووریا ناده‌ین.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی هۆزه‌ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی باکووری سووریا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: بڕێک له‌ گرووپه‌کان به‌ بیانۆی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور و حه‌سه‌که‌ و ڕه‌قه‌ و باکووری سووریا له‌ دوای دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی بچووکی کوردین.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هه‌روه‌ها زیادی کردووه‌: خاکی ئێمه‌ له‌ باو باپیرانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی گرووپی تیرۆریستی په‌یه‌ده‌ وه‌ک لقی گرووپی په‌که‌که‌ی ناکه‌ین و ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ داعش جیاوازیان نییه‌، ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌مانه‌ له‌ خاکی ئێمه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.

News Code 13098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =