ده‌وڵه‌تی کوردی دروست نابێت

تۆفێق شۆمان، شاره‌زای بابه‌ته‌ ستراتیژییه‌کان ئاماژه‌ی دا که‌ کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ جیابوونه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ولێر له‌ دانوستانه‌کان تاوانباره‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادیان: له‌م دواییه‌دا ڕاشا توده‌ی ئاماژه‌ی دا که‌ به‌رپرسانی هه‌رێم ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم دوا ده‌خه‌ن. پێشتر وەفدێکی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای کرد به‌ڵام ده‌رنجامی نه‌بووه‌. دوێنێ پاڤل تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند که‌ ڕیفراندۆم دوا ده‌خرێت و هه‌ر خێراش خۆی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ پارتی دیموکڕاتی کوردستان به‌رده‌وام جه‌ختی کردووه‌ که‌ ڕیفراندۆم له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و وه‌ستانی بۆ نییه‌. به‌کر بوزداغ، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش دوێنێ ڕایگه‌یاند: بۆ دوایین جار هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌م ڕاپرسییه‌ ڕابگرن و کێشه‌ دروست مه‌که‌ن، هه‌موو بژارده‌کان له‌ به‌رده‌ست به‌رپرسانی تورکیا دایه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆفێق شۆمان، لێکۆڵه‌ری بواری ستراتیژی لوبنان گفتوگۆمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* وه‌ک دیاره‌ هه‌ولێر بڕیاری داوه‌ که‌ ڕیفراندۆم به‌ڕێوه‌ نه‌بات، هۆکاره‌که‌ی چییه‌؟

مه‌سعوود بارزانی ڕۆژی ۲۵ی سیثتامبه‌ری بۆ ڕیفراندۆم دیاری کردووه‌، من لام وایه‌ بارزانی بۆیه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ی هه‌لبژاردووه‌ که‌ ئامانجه‌که‌ی خۆی بپێکێت. ئه‌و ویستی وره‌ی کوردی له‌ هه‌رێم بجوڵێنێت، ئه‌مه‌ ته‌واو سیاسییه‌ و بارزانی ئه‌و که‌سه‌ بوو که‌ ڕێککه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری به‌ شکست گه‌یاند و ئاماده‌ نه‌بوو گفتوگۆ بکات.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ده‌بێت له‌م خاڵه‌ ئاگادار بین که‌ دیواری بێ بڕوایی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر به‌رزه‌ و ئه‌مه‌ش خۆی هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ر دو لایه‌.

* به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم له‌ کاتێکدا که‌ عێراق سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژه‌ داعشه‌ ئایا نابێته‌ هۆی لاوازی به‌غدا له‌م شه‌ڕه‌دا؟

هێزه‌کانی عێراق ئێسته‌ له‌ نیوه‌ی شه‌ڕی داعش دان و وه‌ک دیاره‌ ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌رێم بۆ کاریگه‌ری دانان له‌ سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌ش بووه‌، هێزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌شد هێشتا له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕدان و نه‌کشاونه‌ته‌وه‌ و هێشتا شه‌ڕ له‌ چه‌ند شوێنێک وه‌ک حه‌ویجه‌ ماوه‌. ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ هیزه‌کانی حێراق هێشتا سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعشن.

به‌ڵام ده‌ر هه‌ر حاڵ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم کاریگه‌ری به‌ سه‌ر به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ عێراق نابێت، زیاتر له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت.

* هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی زۆری ناوخۆییه‌، ئایا گومان ده‌که‌ن که‌ ڕیفراندۆم بتوانێت ئه‌م کێشه‌ ناوخۆییانه‌ چاره‌سه‌ر بکات، ئایا ڕیفراندۆم چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه‌؟

لام وانییه‌ که‌ کێشه‌کانی هه‌رێم به‌م ڕیفراندۆمه‌ چاره‌سه‌ر بێت چون ده‌نگدانی کورده‌کان له‌ ڕیفراندۆم و به‌ڵێ وتن به‌ جیابوونه‌وه‌ بابه‌تێکه‌ و جیابوونه‌وه‌ و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ خۆی بابه‌تێکی دیکه‌یه‌، به‌ گشتی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی به‌ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌که‌وه‌ ده‌بێت.

ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ بۆمبێک بچێنرێت و کێشه‌ی زۆر بۆ ناوچه‌که‌ دروست ده‌کات؛ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی شه‌ڕ و لێکدانی زۆر قورس له‌ یه‌کتر.

* ئیسڕائیل له‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم کردووه‌، ئامانجی چییه‌ له‌م کاره‌؟

بێ گومان ئیسڕائیل به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات تاکوو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه‌ ناوچه‌که‌ تووشی ناکۆکی و ئاڵۆزی بکات، ڕژیمی زایۆنی باش ده‌زانێت که‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی کوردستان خه‌ونه‌ چون ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزی و بشێوێنییه‌کی ئه‌منیه‌تی زۆر له‌ ناوچه‌که‌ و ئه‌مه‌ش زووم له‌ سه‌ر ئیسڕائیل دوور ده‌خاته‌وه‌ تاکوو پیلانه‌کانی خۆی له‌ فه‌له‌ستین جێبه‌جێ بکات له‌ کۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی باش له‌ نێوان مه‌سعوود بارزانی و ئسیڕائیل بوونی هه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ له‌ نزیک به‌ 150 هه‌زار کورد له‌ فه‌له‌ستین دان و مه‌سعوود بارزانی په‌یونه‌دی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کورده‌ یه‌هودییه‌کان هه‌یه‌، وه‌ک دیاره‌ ئیسڕائیل به‌ڵێنی پشتیونای دارایی و ئابووری به‌ هه‌رێم داوه‌.

به‌ گشطی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵێک زیاتر نییه‌ و به‌ ده‌ست نایه‌ت له‌ ناوچه‌که‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ ڕوونی بزانین که‌ کورده‌کان ده‌بێت له‌ هه‌موو مافه‌ سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن و وه‌ک کاتی سه‌دام له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کرێت.

News Code 13093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =