زەریف هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی بەرجام لە ئەمریکا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران چاوی لە سەر هەڵسوکەوتی کۆشکی سپییە و لە سەبارەت بە بژێرەکانی خۆی وەک پاشگەزبوون لە ڕێککەوتن و گەڕاندنەوەی پلانی ناڤۆکی بۆ قۆناغی بەر لە بەرجام بڕیار دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ "فەرید زەکەریا" پێشکەشکاری کەناڵی تەلەفزیۆنیی "CNN" لە وەڵامی پرسیار لە ئەگەری نەسەلماندرانی پابەندیی ئێران بە بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: سەلماندرانی بەرجام بەشێک لە ڕێککەوتنەکە نییە، بەڵکوو ڕەوتێکە کە لە ناوخۆی ئەمریکادا هەیە و ئەو پرسە نابێتە هۆی بەرپرسایەتی لابردن و نابەڵێندەریی ترامپ و دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە بەرجام، چونکا تاقە سەرچاوەی خاوەن ئیرادەی ڕاستی دۆزیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییە.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە: لە ئەگەری دەرچوون لە بەرجام، ئەگەرچی پلانی ناڤۆکی ئاشتی‌خوازانە دەمێنێتەوە، بەڵام چێتر ئەو تەنگەژانەی کە ئێران خۆویستانە قبووڵ کردووە، لە خۆ ناگرێت.

ناوبراو سەبارەت بەو ترسەی کە ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا سەبارەت بە بڕگەی "ئاوابوونی بەرجام" وەڕێیان خستووە، ڕوونی کردەوە: سەبارەت بە بازنە زەمانییە دیاری کراوەکانی ناو ڕێککەوتننامەکە، دانوستانی زۆر کراوە، چونکا ئێمە لە سەر ئەو بڕوایە بووین کە نابێ هیچ تەنگەژەیەک بخرێتە سەر مافی ئێران بەو هۆیە کە ئەگەر ئێمە میکانیزمەکان قبووڵ دەکەین کە کردوومانە، ئێران دەبێ وەک ئەندامەکانی دیکەی ئێن پی تی هەڵسوکەوتی لە گەڵدا بکرێت. بەڵام لایەنی دیکەی دانوستان لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دەبێ بازنەیەکی زەمانیی درێژتر لە ئارادا بێت و ئێمە لەوبارەیە گەیشتنیە ڕێککەوتنێکی مامناوەندی کە ماوەی ١٠ ساڵە.

شایانی باسە لە ڕژیمی زایۆنی پاگەندەی ئەوەی کردووە کە بە کۆتایی هاتنی ئەو بازنە زەمانییە (کە بڕوای ئەوان ماوەیەکی کەمە)، ئێران دەگەڕێتەوە خاڵی سیفر و بۆ جارێکی دیکە دەکەوێتەوە سەر هێڵی دروست کردنی بۆمبای ئەتۆم.

تەنانەت ڕیکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ فاکس نیووز ئاماژەی بەو بڕگەیە داوە و بە دەربڕینی ناڕيزایەتیی خۆی لەوبارە، ئیدعای کرد کە ئەو ڕێککەوتنە بە شێوەی پێویست پلانی ناڤۆکیی ئێران خاو ناکاتەوە.

News Code 13084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =