سوپای عێراق گروپێکی تیرۆریستی له‌ ڕه‌مادی تێکشکاند

هێزە ئەمنییەکانی عێراق گرووپێکی تیرۆریستیان لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق تێکشکاند کە دەیەویست هێرش بکاتە سەر زیاره‌تکاران و موکبی حسێنی لە ڕۆژانی مانگی موحەڕەمدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، لیژنەی ڕاگەیاندنی هەواڵی شەڕی عێراق سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس توانیان گرووپێکی تیرۆریستی کە خەریکی پلان ڕێژی بۆ کاری تیرۆریستی بوون لە پارێزگا باشوورییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی مانگی موحەڕەمدا، بناسێن.

ئەو گرووپە خۆکوژەکانی خۆیانیان بۆ ئەنجامی کاری تیرۆیستی ئامادە کردوو بەڵام هێزە ئەمنییەکان توانیان ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سنوورەکانی شاری ڕەمادی بخەنە داوەوە و پاش چەند کاتژمێر پێکدادان سێ کەسیان لێ بکوژن و دەست بە سەر جیهازاتەکانیاندا بگرن.

News Code 13061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =