زیاتر له‌ ۲۸۰ هه‌زار خوێندکار چوونه‌وه‌  خوێندگاکانی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان وتی: ئه‌مڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە سەرانسەری ئێران ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و هاوکات زیاتر له‌ ۲۸۰ هه‌زار خوێندکار چوونه‌وه‌ بۆ خوێندگاکانی کوردستان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ ساڵی نوێی خوێندن له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران ده‌ستی پێ کرده‌وه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار قوتابی و خوێندکاری زانکۆییه‌کان به‌شداری یه‌که‌مین ڕۆژی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندیان کرد.

له‌ میانه‌ی ده‌ست پێ کردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ پارێزگای کوردستان، ڕه‌شید قوربانی، سه‌رۆکی ئیداره‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی کوردستان وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی سیستمی خوێندن په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵانی وڵاته‌ تاکوو پله‌ی به‌رز به‌ ده‌ست بێنن و له‌ داهاتوودا خۆشبه‌خت بن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان کردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌کانی به‌ ده‌رفه‌تێکی باشی دیکه‌ زانی تاکوو خه‌ڵک دیسانه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رزه‌کانی مرۆڤ بوونی خۆیان ئاشكرا بکه‌ن و پێکه‌وه‌ ژیانێکی خۆش به‌ سه‌ر به‌رن.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر له‌ ۱۳ ملیۆن قوتابی و خوێندکار له‌ وڵاتدا ناویان تۆمار کردووه‌ که‌ له‌م ڕێژه‌یه‌ ۲۸۰ هه‌زار کەس  پشکی پارێزگای کوردستانه‌ و ئه‌مڕۆ هه‌موویان چوونه‌ته‌ ژووری خوێندن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی کوردستان وتی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ هه‌موو مامۆستاکان به‌ تاقه‌ت و دڵگه‌وره‌ییه‌وه‌ ئاوڕ له‌ خوێندنه‌وه‌ی منداڵان بده‌نه‌وه‌.

قوربانی ڕوو له‌ خوێندکاره‌کانیش وتی: له‌ ئێوه‌ی خوێنکارانی ڕازاوه‌ش داوا ده‌که‌م که‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆتان بده‌ن تاکوو ئێران له‌ به‌رزترین ئاستی زانستیدا بوه‌ستێت.

News Code 13042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =