جەختی ئێران و فەڕەنسا لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی عێراق

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا لە نیۆیۆرک سەبارەت بە گشت پرسی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد و جەختیان لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و رێز دانان بۆ یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف و ژان ئیو لودریان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا کە بە مەبەستی بەشداری لە هەفتاد و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتی مەکۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چوونەتە نیۆیۆرک،کۆبوونەوە 

لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و پرسی ناوچەکە بە تایبەتی گشت پرسی هەرێمی کوردستان وتووێژیان کرد و جەختیان لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خانکی عێراق و رێز دانان بۆ یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە کرد.

زەریف هەروەها لە گەڵ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا دیداری کرد و سەبارەت بە پرسی دوو لایەنە، گۆڕانکاری ناوچەکە وبەرجام وتووێژیان کرد.

News Code 13011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =