مێشک و ئینتەرنێت پێکەوە گرێ دەدرێن!

توێژەران لە ئەفریقای باشوور توانیان مێشک و ئینتەرنێت پێکەوە گرێ بدەن. بە یارمەتیی ئەو شێوازە شەپۆلەکانی مێشک بە شێوەی زیندوو لە فەزای WWW بڵاو دەکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئینترنەیشناڵ بیزینس تایمز، توێزەرانی ئەندازیاریی ئەلکترۆنێک و زانیاری کۆلێژی Witsی ئەفریقای باشوور شێوازێکیان بۆ گرێ دانەوەی مێشکی مرۆڤ بە ئینتەرنێت دۆزیوەتەوە. ئەو شێوازە کە ناوی Brainternetی لێ نراوە، شەپۆلەکانی مێشک دەقاودەق لە ئینتەرنێتدا بڵاو دەکاتەوە. بەمشێوەیە کە مێشک دەکاتە نۆدێکی ئینتەرنێتی لە فەزای WWW.

ڕەوتی ئالۆگۆڕیی مێشک و ئینتەرنێت بە یارمەتیی Emotive EEG ئەنجام دەدرێت کە دەزگایەکی دەوڵەمەند بە ئینتەرنێتە و سینگاڵگەلی EEG (یان شەپۆلەکانی مێشکی) بە شێوەی زیندوو بڵاو دەکاتەوە. کاتێک کاربەرێک دەزگاکە لە سەر سەری دادەنێت، سینگاڵەکان بە کەمپیوتێرێکی Raspberry Piەوە گرێ دەخۆن و زانیارییە کۆکراوەکان پاش گواسترانەوە بۆ پرۆگرامێکی تەداخولی سەر ماڵپەڕ بڵاو دەبنەوە و هەمووان دەتوانن کاری پێ بکەن و لێی ئاگادار بن.

ئەگەرچی گرێ دانەوەی مێشک بە ئینتەرنێت لە قۆناغە سەرەتاییەکانیەتی، بەڵام توێژەران هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییە باشتر بکەن. هەروەها ئەوان لە سەر ئەو بڕوایەن کە بە بەرزکردنەوەی شێوازی Brainternet دەتوانن زانیارییە تۆمارکراوەکان لە رێگەی ئەپلیکەیشێنێکەوە پۆلێن بەندی بکەن. ئەو زانیاریانە لە ئەلگۆریتمگەلی ماشینی فێرکاری بە کار دەهێنرێن. لە داهاتووشدا دەکرێت زانیارییەکان بە شێوەی دوو لایەنە (لە نێوان مێشک و کەمپیوتێر) بگوازرێنەوە.

هەروەها زانیارییە کۆکراوەکان لە ڕەوتی ڕەسەد کردنی چالاکیی مێشک دەبنە هۆی هۆی گەشەی BCIەکان (بەرامبەریی مێشک و کەمپیوتێڕ) و تەکنۆلۆژیا دەمارییەکانی دیکە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای Neuralinkی سەر بە ئۆلون ماسک-یش بە دوای داهێنان و گەشەی تەکنۆلۆژیایەکە مێشکی مرۆڤ گرێ بداتەوە بە کەمپیوتێر.

News Code 12928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =