ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی عێراق دەخاتە مەترسیەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داکۆکی لە هەڵوێستی ڕاشکاوانە و ئاشکرای خۆی هەمبەر بە پاڵپشتی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی عێراق کردەوە و بیری هێنایەوە کە بەرەنگاری ئەو هەنگاوە کە ئاسایشی وڵات و خەڵکی بخاتە مەترسییەوە، دەبنەوە.

پاش ئەوەی ئەنجومەنی باڵای بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆم لە کات و ماوەی دیاری کراویدا بەڕیوە دەچێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشینی ئاسایشی نیشتمانی بەڕیوەبرد و جەختی لەوە کردەوە کە دژی بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە، چونکا ئەو هەنگاوە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی عێراق.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند کە هەوڵ دەدات ئاسایشی تەواو پێکهاتەکانی عێراقی دەستەبەر بکرێت و وێرای پێداگری لە پێکەوەبوونی ئاشتی خوازانە، مۆڵەتی ئەوە نادەن کە ئەو ئاسایشە بکەوێتە مەترسییە.

لە درێژەدا جەختیان لەوەش کردەوە کە ڕۆڵەکانی عێراقی توانیان خاکی وڵاتەکەیان لە بندەستی داعش ئازاد بکەنەوە و شەڕ لە پێناو ئازادکردنەوەی ناوچە بندەستەکانی دیکەی عێراق درێژەی هەیە و ئەوە یەکەمایەتیی ئێمەیە.

News Code 12918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =