بەرجام بەردەوام لە مێژووی سیاسیی ناوچە و جیهاندا زیندووە

سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە تەواو ئێرانییەکان و لەوان ئێرانییه‌کانی دانیشووی دەرەوەی وڵات کرد کە لە پێناو ئێرانێکی ئاوەدانتر و پڕ شانازیتر لە بواری جیهانیدا شان بە شانی یەکتر هەوڵ بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ ئاپۆڕه‌ی ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌مریکادا وتی: ئێمه‌ له‌ پێناو ئێرانێکی ئاوه‌دانتردا پێویستمان به‌ پێکه‌وه‌بوون و یارمه‌تیی تێکڕای ئێرانییه‌کانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌. ئێران بۆ تێکڕای گه‌لی ئێرانه‌ و که‌س ناتوانێت به‌وی تر بڵێت من ئێرانی­ترم.

سەرۆک کۆماری جەختی لەوە کردەوە: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز داوای ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه‌ پشکی خۆتان له‌ پێناو پێشکه‌وتنی ئێران زیاتر له‌ پێش زیاد بکه‌ن. ئێرانیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات باڵوێزی فه‌رهه‌نگی، زانستی، ئابووری و سیاسیی گه‌لی ئێرانن و ده‌توانن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی ئێران و مافی خه‌ڵکی ئێران داکۆکی بکه‌ن.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی سۆیندخواردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران بە ئامادەبوونی ١٠٥ لیژنە لە وڵاتانی دەرەوەیی کرد و ئەو هەنگاوەی بە مانای ئەوە زانی کە کۆمەڵگەی جیهانی ڕێزدەگرێت لە گەل، هەڵبژاردنەکان و ئامادەبوونی خەڵکی ئێران.

ڕاشیگەیاند: ئێران له‌ ڕێبازی پێشکه‌وتندایه‌ و دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشکی مه‌زن و به‌بایه‌خیان ده‌بێت له‌و ڕێبازه‌دا. ساڵی ڕابردووش زیاتر له‌ ۵۰۰ ده‌رچووی ئێرانی زانستگاکان له‌ ۱۰۰ زانستگای پێشکه‌وتووی جیهانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئێران و به‌شی زۆری ئه‌و کەسانەش له‌ ئه‌مریکاوه‌ بووه‌.

ڕۆحانی سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌و بواره‌دا وتی: برایانی به‌ڕێزم دوکتۆر زه‌ریف، به‌ڕێزان عێراقچی و ته‌خت ڕوانچی و دیکه‌ی به‌ڕێزان توانیان له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا به‌ زمانی ئه‌مڕۆکه‌ی جیهان و به‌ لۆژیکی قبووڵکراو به‌رگری له‌ مافی گه‌لی ئێران بکه‌ن.

روحانی بە باسکردنی ئەوەی کە "بەرجام  لە مێژووی سیاسی ناوچەکە و جیهان بەردەوام زیندوو دەمینێتە، چ ده‌وڵه‌تی ئێستای ئه‌مریکا خۆشحاڵ بێت چ نیگه‌ران بێت"، ڕایگەیاند: بەرجام ڕێککەوتنیکی چەند لایەنەیە  بە  پشتگری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و و وه‌کوو ئاشتیێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ جیهانیانی ڕاگه‌یاندووه‌ پرسه‌ دژواره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.

ناوبراو وتیشی: گه‌لی ئێران له‌ چوارچێوه‌ی به‌رجامدا سه‌لماندی درۆی نه‌کردووه‌ و درۆش ناکات و پابه‌نده‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رجام و پێشێل کردنی به‌ڵێنی ئاشکرای سیاسیی ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز جێگای شانازی نییه‌. خەڵکی ئێران لە درێژەی میژوودا بەردەوام پابەندی پەیمان و بەلێنی خۆیان بوونە و تا کاتێک کە لایەنی بەرامبەر پابەندی پەیمان و بەڵێنی بێت، لەسەر پەیمانی خۆی دەمێنێتەوە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌رمان بیه‌وێت به‌ره‌نگاری مافی گه‌لمان بێته‌وه‌ بێ گومان گه‌لی ئێرانیش وڵامی پێویستی ده‌بێت.

News Code 12909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =