به‌رجام و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و میانمار له‌ نیۆیۆرک تاوتوێ ده‌کرێت

سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات، وتی: بابه‌ته‌کانی به‌رجام و کێشه‌ی میانمار و شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ نیۆیۆرک لێکدانه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و نیۆیۆرک به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ 72هه‌مین کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێ بکه‌وێت، وتی: کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێبه‌رانی جیهان که‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی ئێران به‌ گوێی جیهان به‌گه‌یه‌نین و زه‌ینی خه‌ڵکی ئه‌مریکاش به‌ نیسبه‌ت خۆمان خاوێن بکه‌ینه‌وه‌.

ڕۆحانی زیادی کرد: له‌ په‌ڕاوێزی کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی مێدیاکانی ئه‌مریکا، به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی ئه‌مریکا، ڕێبه‌رانی ئیسلامی ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌ دانیشتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جیاواز به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: هه‌روه‌ها ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی دۆخی میانمار و کێشه‌ی ژینگه‌ و که‌ش و هه‌وا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

News Code 12885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =