له‌ دیداری سه‌بهان و بارزانی جه‌خت کرا؛

ئاماده‌یی عه‌ره‌بستان بۆ نێوبژیڤانی هه‌و‌لێر و به‌غدا

ناسەی هەواڵ: 4089186 -
وه‌زیری دەوڵەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرد که‌ ریاز ئاماده‌یه‌ نێوبژیڤانی نێوان هه‌ولیر و به‌غداد بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، تامر السبهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سانشینی عه‌ره‌بستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی وتی: وڵاته‌که‌ی ئامادەیه‌ نێوەندگیری و زەمینەسازیی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان کوردستان و بەغدا، بکات.

تامر السبهان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی دۆستایەتیی دێرینەی سعودیە و هه‌رێمی کوردستان کردەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری و گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و بەغدا، نیشان دا.

لە بەرانبەردا بارزانی جه‌ختی لەسەر پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان شانشینی سعودیە و هه‌رێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەرگیز دەرگای لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ دانەخستووە.

ناردنی بۆچوون

6 + 2 =