وەزیرانی دەرەوەی ۱+۵ لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران لە کۆتایی ئەم حەوتەیەدا لە نیۆیۆرک پێکەوە دیدار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران لە پەراوێزی مەکۆی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، بڕیاری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە بریتین لە وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و چین لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی چاوەدێری بە سەر بەرجام لە ڤیەندا گیراوە.

بەیانی ئەمڕۆش ڕاگەیێندرا کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەمریکا لە پەراوێزی دانیشتنی مەکۆی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زەریف و ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێکەوە دیدار بکەن.

News Code 12867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =