زیندانی هەتاهەتایی بۆ موحەمەد مورسی دەرکرا

دادگای پێداچوونەوەی قاهیرە حوکمی 15ساڵ زیندانی موحمەمەد مورسی سەرۆک کۆماری لە کار دەرکراوی میسری لە دۆسیەی سیخوڕی بۆ دەزگا بیانییەکان لابرد و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی لە ئەو دۆسیە پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بوابە فیتۆ، دادگای ئستینافی قاهیرە حوکمی ٥ ساڵ زیندانی موحمەمەد مورسی سەرۆک کۆماری لە کار دەرکراوی مسری لە دۆسیەی سیخوڕی بۆ دەزگا بیانییەکان لابرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای پێداچوونەوە هەروەها حوکمی زیندانی هەتاهەتایی سەرۆک کۆماری میسری لە هەمان دۆسیە پەسەند کرد.

بە پێێ ڕاگەیاندنی مێدیاکانی میسر، شەش کەسی دیکە لە دۆسیەی سیخوڕی بۆ دەزگا بیانییەکان، لە گەڵ موحمەد مورسی، بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دران.

News Code 12862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =