ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچه‌ی عه‌کاشات له‌ ئه‌نباری عێراق

سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوان بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌ی عه‌کاشات له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ دا که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچه‌ی عه‌کاشات له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێ کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ به‌رفراوانه‌ له‌ یه‌که‌مین کاتژمێره‌کانی ئه‌مڕۆ به‌یانی ده‌ستی به‌ کار کرد. ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی عه‌کاشات له‌ چه‌ند قۆڵه‌وه‌ پێشڕه‌وی تێدا ده‌کرێت.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت، له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا، یه‌کینه‌کانی سوپای عێراق له‌ ئه‌نبار و هه‌روه‌ها یه‌کینه‌کانی ژماره‌ یه‌کی، هه‌شت و ۱۰ سوپا به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها یه‌کینه‌ی تایبه‌تی سوپای له‌ ئه‌نباریش به‌شداری ئازاد کردنی عه‌کاشات ده‌کات.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایریش به‌شداری ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ده‌که‌ن.

News Code 12843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =