گفتوگۆی عه‌بادی و یڵدریم سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێم

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هاوتا تورکیاییه‌که‌ی باسیان له‌ هه‌وڵ بۆ پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ بنکه‌ی هه‌واڵی سومریه‌ نیوز، بینالی ئیڵدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووه‌.

دوو لایه‌ن له‌م گفتوگۆیه‌دا جه‌ختیان له‌ هه‌ڵه‌بوونی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم کردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی کوردستان پاش دوو ساڵ داخران، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێکرد و ده‌نگی دا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌و ناوچه‌یه‌.

فڕاکسیۆنه‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدارییان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ینی په‌رله‌مانی کوردستان نه‌کردووه‌.

News Code 12839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =