پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە/ تاڵەبانی بووە سکرتێر

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە داخراوە کەمێک پێش ئێستا دەستی بە چالاکی کرد و بێگەرد تاڵەبانی بۆ ماوەیەکی کاتی بە سکرتێری پەرلەمان ھەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا کوردییەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 24ی خەرمانان، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی دەستپێکرد و بە کۆی دەنگی فراکسیۆنەکانی ئامادەبووی دانیشتنی پەرلەمان، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی بە سکرتێری کاتی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

سیاوی ئاماژەیە کە کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیان نەکردووە.

News Code 12831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =