بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە یەکێک لە خوێندنگە قورئانییەکانی شاری کوالالامپووری پێتەختی مالیزیا لانیکەم ٢٤ کەسی کوشتووە کە هەموویان قوتابی و مامۆستا بوون.
ئەو ئاگر کەوتنەوە بەرەبەیانی پێنجشەممە دەستی پێکرد و وا دیارە هۆکاری زیاد بوونی ڕێژەی کوژراوەکان، داخستنی دەرکە و دەلاقەکان بە ڕووی منداڵان لە بەر پاراستنی ئاسایش بووە.
بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگر کوژاندنەوەی مالیزیا ئەو ڕووداوەی وەکوو خراپترین ڕووداوی ٢٠ ساڵی ڕابردوو ناولێبرد.
گەرچی هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نیە بەڵام دەوترێ ئەو دەستە خوێندنگە قورئانییە کە ناویان تەحفیزە، شوێنێکی ستانداردیان نەبووە و لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە ٢٩ جار ئاگر کەوتنەوەیان تێدا ڕاپۆرت کراوە.
بۆچوونی ئێوە