داعش چه‌ند هێزیکی کوردی سووریای له‌سێداره‌ دا

سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، سه‌چاوه‌کانی سه‌ر به‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سووریا ڕایانگه‌یاند که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سانی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌ میانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌سیر بوون و دواجار له‌ لایه‌ن ئه‌م تیرۆریستانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ زیادی کردووه‌ که‌ داعش بۆ ترساندنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ته‌رمی ئه‌م که‌سانه‌ی به‌ ده‌روازه‌ی باکووری شاری ده‌یره‌زووردا له‌ ته‌نیشت گوندی خه‌شام له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ هه‌ڵواسیووه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت له‌ نێوان گرووپی تیرۆریستی داعش و هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ ده‌یره‌زوور ڕوویداوه‌، هه‌روه‌ها سوپای سووریاش له‌ باشووری شاری ده‌یره‌زوور له‌ حاڵی پێشڕه‌وی دایه‌ و به‌ ده‌یان داعشی له‌م شه‌ڕانه‌دا کوژراون و ئه‌سیر بوون.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی هه‌نبانه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ ناوچه‌ی سه‌ناعه‌ له‌ ڕۆژ‌هه‌ڵاتی شاری ئه‌دله‌ب هه‌واڵیان داوه‌.

News Code 12805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =