ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق:

پشتی عەبادی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی عێراق دەگرین

ناسەی هەواڵ: 4086590 -
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی عەبادی بۆ پاراستنی یەکگرتوویی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: پشتی عەبادی بۆ هەوڵدانی لە پێناو پاراستنی یەکگرتوویی عێراق دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی عەبادی لە پێناو پاراستنی یەکگرتوویی ئەو وڵاتە دەربڕی.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ناوبراو لە ئەکانتی تویتەریی خۆیدا نووسی: پشتی حەیدەر عەبادی بۆ هەوڵدانی لە پێناو پاراستنی یەکگرتوویی عێراق بگرین.

خەزعەلی هەروەها ئاماژەی بە پەسندکرانی پڕۆژە یاسای دژایەتی کردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە: ئەو هەنگاوە، هەنگاوێکی شیاو و بەجێ بوو.

شایانی باسە، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق رۆژی ڕابردوو لە سای ناڕەزایەتیی ئەندامانی کوردی ناو پەرلەمان، ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی ناوەندی دەربڕی.

ناردنی بۆچوون

1 + 16 =