وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند:

۸۵ له‌ سه‌دی سووریا له‌ تیرۆریسته‌کان پاک بووه‌ته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4086159 -
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ۸۵ له‌ سه‌دی خاکی سووریا له‌ تیرۆریسته‌کان پاک بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: سوپای سووریا به‌ یارمه‌تی فڕۆکه‌ ڕووسییه‌کان له‌ هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رکه‌وتنی زۆری له‌ ناوه‌ند و ڕۆژ‌ه‌ڵاتی سووریا به‌ ده‌ست هێناوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ دراوه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ ۸۵ له‌ سه‌دی خاکی سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان پاک بووه‌ته‌وه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌لکسانده‌ر لابین، سه‌رۆکی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: پاک کردنه‌وه‌ی هه‌موو خاکی سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نزیک به‌  ۲۷ هه‌زار و ۸۰۰ کیلۆمه‌تری دیکه‌ له‌ خاکی سووریا ئازاد بکرێت.

هه‌روه‌ها له‌ کۆتایدا جه‌ختی کردووه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی هه‌موو سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ تاکوو کۆتایی هێنانی یه‌کجاره‌کی به‌م گرووپانه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

8 + 5 =