دوو کتێبی شانۆ لە مه‌ریوان ڕوونوێنی کرا

ناسەی هەواڵ: 4086116 -
له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی ۱۲هه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان دوو کتێب سه‌باره‌ت به‌ شانۆی سه‌رشه‌قام ڕوونوێنی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ نووسینی فه‌ریندۆخت زاهدی و کتێبی شانۆی ئه‌نجومه‌نی له‌ نووسینی عه‌لی زه‌فه‌ر قاره‌مانی نژاد له‌ ڕۆژی کۆتایی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕوونوێنی کرا.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی شانۆی ئێران، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هونه‌ری شانۆی ئێران و زۆربه‌ی شانۆکارانی کورد به‌ڕێوه‌ چوو.

کتێبی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ نووسینی فه‌ریندۆخت زاهدی له‌ هه‌زار نوسخه‌ و به‌ بایه‌خی ۱۵ هه‌زار تمه‌ن له‌ لایه‌ن بڵاڤگه‌ی نۆدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

له‌ کۆتایی ئه‌م کتێبه‌دا دوو شانۆ نامه‌ی جۆری سه‌رشه‌قام له‌ ژێر ناوه‌کانی ژینگه‌پارێز و مووچه‌ی بێ گۆڕان له‌ چاپ دراوه‌ تاکوو خوێنه‌ر باشتر له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی شانۆی سه‌رشه‌قام ئاشنا بێت.

هه‌روه‌ها کتێبی شانۆی ئه‌نجومه‌نی که‌ له‌ لایه‌ن شانۆکاری سه‌قزی عه‌لی زه‌فه‌ر قاره‌مان نژاده‌وه‌ نووسراوه‌ له‌ هه‌زار نوسخه‌ و به‌ بایه‌خی ۲۵ هه‌زار ته‌مه‌ن له‌ لایه‌ن بڵاڤگه‌ی شانۆ بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م کتێبه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌ش به‌ش به‌ ناوی شانۆی ئه‌نجومه‌نی، وتاره‌کان، ڕاهێنان، گه‌مه‌کان و یانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی، ئه‌زموونه‌کان و فه‌رهه‌نگی وشه‌کان.

شایانی باسه‌ که‌ دوازدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕۆژی شه‌مه‌ بە وەڕێخستنی کارناواڵ لە شەقامی ئیمام شافعی مه‌ریوان دەستی بە کار کرد.

ناردنی بۆچوون

3 + 3 =