پەرلەمانتارێکی عێراق لە دیمانە لەگەڵ مێهر:

ئەگەری سکاڵای بەغدا لە هەرێم لە ئەنجومەنی ئاسایش/ ڕێفراندۆم نایاساییە

ناسەی هەواڵ: 4086106 -
پەرلەمانتارێکی عێراقی وتی: بەغدا دەتوانێت لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا دژی هەولێر بەرز بکاتەوە و بۆ ئەم کارەش پاڵپشتیی وڵاتانی جیاواز پێویستە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و جودا بوونەوەی لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ئەو بابەتانە بووە کە هەمیشە لە ئارادا بووە. بەڵام ئێستا وا دیارە بە دیاری کردنی ڕۆژی ٢٥ ی سێپتامبر واتا ٣ ی ڕەزبەر بۆ بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە لایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو بابەتە ڕەنگ و بۆنی جیدی تری بە خۆیەوە گرتووە.

بارزانی لەم دواییانەدا چەندین جار لە شوێنی جیاوازدا جەختی کردووە کە بە هیچ لەونێک و لە هیچ دۆخێکدا بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆمەکە دوا ناخات. ناوبراو هەروەها لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بەرێوە نەبردنی ئەو ڕێفراندۆمە لە ساڵانی ڕابردوودا تا ئێستا خەساری زۆری بۆ کورد بە دواوە بووە. بارزانی کە خۆی بە نوێنەری تەواوی کوردەکانی عێراق دەزانێت لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بە جودا بوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق، بەشێکی زۆر لە کێشەکانی کورد چارەسەر دەبێت.

لە پێوەندی لە گەڵ ئەو ڕێفراندۆمە و دژایەتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی، هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ عەبدولڕەحمان لەویزی نوێنەر پەرلەمانی عێراق ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت؛

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروا لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم سوورە. ئەو گشت پرسییە ئەگەر بەڕێوە بچێت چ پاشهاتێکی بە دواوە دەبێت؟

هەولێر لە سەر ئەو باوەڕەیە کە سەبارەت بە نەوت و گاز ئەبێ یاسا بە شێوەیەک بێت کە بەغدا دەسەڵاتی تەواو لەو بوارەوە بداتە هەرێمی کوردستان. ڕاستی ئەوەیە کە پرسی بەڕێوە بردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تەواو نایاساییە. هەر بەم بۆنەوە ئەو پرسە قەیرانێکی سیاسی دێتە ئەژمار.

ئێمە بینیومانە کە حەیدەر عەبادی و تەنانەت ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب لە دوایین سەفەری خۆیدا بۆ عێراق دژایەتی خۆیانیان لە گەڵ ئەو ڕێفراندۆمە ڕاگەیاندووە.

بەرپرسانی هەولێر لە سەر ئەو باوەڕەن کە سەبارەت بە نەوت و گاز ئەبێ یاسا بە شێوەیەک بێت کە بەغدا دەسەڵاتی تەواو لەو بوارەوە بداتە هەرێمی کوردستان. بەڕێوە بردنی گشت پرسی لە لایەن هەرێمەوە دیسانەوە پرسی جۆراوجۆر دێنێتە ئاوارە و سێ پرس زەق تر دەکاتەوە، لەوانە: یاسادانەری لە سەر نەوت و گازی هەرێم ، پرسی بوودجەی پێشمەرگە و ناوچە دابڕاوەکان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ناوەندیش هیچ کات ناچێتە ژێر باری ئەوە کە بوودجەی پێشمەرگە دابین بکات چونکوو نین لە ژێر دەسەڵاتی حەیدەر عەبادی وەکوو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.

ئایا دەوڵەتی بەغدا دەتوانێت بۆ بەرگری لە بەڕێوە چوونی گشت پرسی هەرێمی کوردستان بچێتە ئەنجومەنی ئاسایش و دژی هەرێم  سکاڵا تۆمار بکات؟

بەڵێ لە باری یاساییەوە دەوڵەتی بەغدا دەتوانێت بۆ تۆمار کردنی سکاڵا دژی هەرێمی کوردستان بچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. جودا لە عێراق کە دژی ئەو ڕێفرانۆمەیە، ئەو پرسە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی  وڵاتانی ئێران و تورکیا وەکوو دراوسێی ئەو هەرێمە، چونکوو ئەوان پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتی خۆیان دەزانن.

هەر بەم بۆنەوە، دروست بوونی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەی بە دواوە دەبێت و ئەمەش زۆر مەترسیدارە. کەوابوو یاسا ئەو ئیزنە دەدات کە ئەنجومەنی ئاسایش بێتە ناو پرسەکەوە.

دەوڵەتی بەغدا بۆ ئەم کارەش پێویستی بە پاڵپشتی وڵاتە دراوسێیەکان لەوانە وڵاتانی عەرەبی هەیە.

هەر ئەو جۆرەی کە وتتان کۆماری عەرەب دژایەتی خۆی لە گەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە. بە ڕای ئێوە ئەو کۆمکارە دەتوانێت بە شێوەی کردەوەیی بەر بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بگرێت؟

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب خۆی هاتە بەغدا و دوایی چووە هەولێر و داوای وەدواخستنی ڕێفراندۆمەکەشی کرد، هاتنی ئەبولغەیت بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگ بوو لە ئەو  بوارەوە.

دیارە کە هەڵوێستی ئەبولغەیت تەنیا ڕای تاکەیی خۆی نییە بەڵکوو نیشاندەری هەڵوێستی تەواوی وڵاتە عەرەبییەکان بوو.

بە دڵناییەوە هاوڕێیی وڵاتە عەرەبییەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بۆ ڕاگرتنی مەسعوود بارزانی گرنگایەتی زۆری هەیە.

ڕژێمی زایۆنی لە ئەو لایەنانەیە کە پاڵپشتی لە بەڕێوە چوونی ئەو گشت پرسیە دەکات. هۆکاری پاڵپشتی زایۆنییەکان لە گشت پرسی چییە؟

زایۆنییەکان بە پاڵپشتی لە ئەو گشت پرسییە ناتوانێت ڕەواییێک کە ٦٠ ساڵە بە دەستی نەهێناوە بە دەستی بهێنێت. دیارە کە ئیسراییل تەنیا لایەنی پاڵپشتی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە. ئیسراییل دەمێکە کە بە دوای دروست کردنی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە.

بەڵام پرسیار لێرەیە کە ئایا ڕژێمی زایۆنی تا بە ئەمڕۆ توانیوە کارێک بکات کە وڵاتانی تر بە فەرمی بیناسن. ئایا ئیسراییل توانیویە کێشەکانی لە گەڵ فەلەستین چارەسەر بکات؟ وەڵامی تەواوی پرسیارەکان نەرێنییە.

کەوابوو ئیسراییل بە دوای ئەوەوەیە کە لە ڕێگای پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییەوە ئامانجەکانی بباتە پێشەوە.

هەڵوێستی ئیسراییل بەرانبەر گشت پرسی هەرێمی کوردستان شتێک ناگۆڕێت. ئیسراییل ناتوانێت بە ئاوەها کارێک ناڕەوایی ٦٠ ساڵەی بگۆڕێت بە ڕەوایی. ئەمە ڕاستیێکە.

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =