لە سەر بڕیاری داواکاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌؛

فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی ۶۳ ئەندامی میت دەرکرا

ناسەی هەواڵ: 4086022 -
داواکاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌ فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ۶۳ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌رانی ڕێکخراوی هه‌واڵگری (میت)ی تورکیا ده‌ستگیر بکرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، داواکاری گشتی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ بیانۆی ته‌ڤڵ بوون به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆله‌ن، فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ۶۳ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌رانی ڕێکخراوی هه‌واڵگری میتی تورکیا ده‌ستگیر بکرێن.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ ئێستادا دانیشتووی پێنسیلوانیای ئه‌مریکایه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ تاوانباری کردووه‌ که‌ ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م ۶۳ که‌سه‌ له‌ ۲۱ پارێزگای تورکیا ده‌ستی پێ کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶وه‌ تاکوو ئێسته‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان باری نایاسایی ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ پێی ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تێک له‌ سه‌ر که‌سێک ڕاست ببێته‌وه‌ له‌ کار دووری بخاته‌وه‌ یان ده‌ستگیری بکات.

له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو زیاد له‌ ۲۰۰ هه‌زار که‌س به‌ بیانۆی به‌شداری له‌ کوده‌تاکه‌ یان له‌ کار دوور خراونته‌وه‌ یان ئه‌وه‌ی زیندانی کراون.

ناردنی بۆچوون

8 + 9 =