هۆشداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت ڕیفراندۆمی هه‌رێم

ناسەی هەواڵ: 4085677 -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌منیه‌ت و ئارامی وڵاتانی ناوچه‌که‌ هۆشداری دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ر سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌ هۆشداری دا.

ئه‌و زیادی کرد: ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌ بچێت ڕه‌هه‌ندی زۆر مه‌ترسیداری هه‌یه‌ و کاریگه‌ری به‌ سه‌ر سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ و عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتاندا ده‌بێت.

جه‌عفه‌ری  وتی:به‌ندی یه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق جه‌خت ده‌کات که‌ عێراق وڵاتێکی یه‌کگرتووه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی ته‌واو، یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌ی عێراق گه‌ره‌نتی یه‌کپارچه‌یی عێراقه‌.

 وتیشی: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ باسی شه‌ڕی تایفی و ئێتنیکی ده‌که‌ن، لێدوانی بێ بنه‌ما ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بڕیار وایه‌ که‌ ۲۵ی سێپتامبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت.

ناردنی بۆچوون

9 + 4 =