بە دەسپێکی خولی نوێی گەمارۆکان؛

ڕێبەری کۆریای باکوور هێڵی سووری شەڕی ڕاگەیاند

ناسەی هەواڵ: 4085619 -
ڕێبەری کۆریای باکوور بە ڕاگەیاندنی دۆخی هاوشێوەی شەڕ، ئەو وڵاتەی خسته‌ دۆخی هۆشداریی سوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێکسپرێس، کیم جونگ ئون ڕێبەی کۆریای باکوور بە ڕاگەیاندنی دۆخی هاوشێوەی شەڕ ئەو وڵاتەی لە دۆخی هۆشداریی سوور دانا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو کەناڵە، ئەو کارەی ڕێبەری کۆریای باکوور لە لایەکیشەوە بووەتە هۆی سەرلێشێواوی شارۆمەندانی ئەو وڵاتەش؛ چونکوو ڕاگەیاندنێکی پاش فەرمانە یەکەمەی دەر نەکردووە.

بە پێێ پێناسەی ئاستی ئاسایشی کۆریای باکوور، دۆخی هاوشێوەی شەڕ تەنیا یەک هەنگاو خوارتر لە دۆخی شەڕە و داوا لە تەواوی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکرێت خۆیان بۆ هەر جۆرە شەڕێک ئامادە بکەن.

کۆریای باکوور سێهەمی سێپتەمبەری ئەمساڵ ڕایگەیاند کە تاقی کردنەوەی بۆمبی هیدرۆژنی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بووە.

شیاوی باسە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ١١ ی سێپتەمبەری ئەمساڵ واتا دوێنێ خولێکی نوێ لە گۆمارۆکانی دژی کۆریای باکوور پەسەند کرد.

ناردنی بۆچوون

9 + 5 =