هێرشی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق تێکشکێندرا

ناسەی هەواڵ: 4085558 -
سەرچاوەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە پووچەڵ کردنەوەی هێرشی داعش لە سووریاوە بۆ ناوخۆی عێراق لە میحوەری مووسڵەوە و کوژرانی دەیان تیرۆریست هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەکانی سەر بە حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند: هێزەکانی جەماوەریی حەشدی شەعبی ۱۳ ئۆتۆمبیلی سەر بە داعشیان لە کاتی هەوڵدان بۆ دزەکردنە ناو خاکی عێراق لە سنووری سووریاوە تەقاندۆتەوە.

ئەو سەرچاواە ڕاشیانگەیاندووە: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانیی ئاسمانیی عێراق توانیان هەڵمەتی تیرۆریستانی داعش لە ناو خاکی سووریا بەرەو ناوچەیی سنووریی تەل سەفوەک لە میحوەری رۆژئاوای مووسڵ پووچەڵ کەنەوە.

سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەش دا: لەو هەڵمەتانەدا دەیان تیرۆریستی داعشی کوژران و ۱۳ ئۆتۆمبیلیان تەقێندرایەوە.

ڕوونیشیان کردەوە: ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە پێی زانیاریی وردبینانە ئەنجام دراوە کە ئاماژە بە کۆبوونەوە تیرۆریستان لە گوندی دەشیشە لە سنووری عێراق لە گەڵ سووریا و هەوڵیان بۆ تێپەڕبوون لە سنووری سووریا بەرەو خاکی عێراق دەکرد.

ناردنی بۆچوون

3 + 12 =