نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد:

تورکیا دەبێ کۆتایی به‌ پێشل کردنی مافی مرۆڤ بێنێت

ناسەی هەواڵ: 4085255 -
به‌رپرسێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی دۆخی مافی مرۆڤ له‌ تورکیا داوای له‌م وڵاته‌ کرد که‌ کۆتایی به‌ پێشل کردنی مافی مرۆڤ بێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، زه‌ید ڕه‌عد حوسه‌ین، به‌رپرسی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری مافی مرۆڤ وتی: داوا ده‌که‌ین که‌ تورکیا کۆتایی به‌ دۆخی باری نائاسایی له‌ تورکیا بێنێت و چی دیکه‌ له‌وه‌ زیاتر له‌ ژێر ناوی ئه‌م دۆخه‌ نایاساییه‌ و به‌ بیانۆی جۆراجۆر مافی مرۆڤ پێشێل نه‌کات.

حسه‌ین جه‌ختی کرد: تیرۆریسته‌کان ده‌توانن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ئێمه‌. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌توانن ڕێکارێک له‌ به‌ور بگرن که‌ خه‌ڵکی ئاسایی مافیان پێشێل نه‌بێت، ئه‌مه‌ نابێت ببێته‌ بیانۆیه‌ک بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.

ئه‌و زیادی کرد که‌ تورکیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ ئاستێکی زۆردا مافی مرۆڤی تێدا پیشێل ده‌کرێت. تورکیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یارمه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی داوه‌ تاکوو دۆخی مافی مرۆف باشتر بێت، به‌ڵام ئه‌م یاسانه‌ ده‌بێت له‌ ناوخۆی تورکیاش جێبه‌جێ بکرێت و مافی مرۆڤ له‌بارچاو بگیردرێت.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له‌ تورکیا زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه‌کان، زانکۆییه‌کان، چالاکنی مافی مرۆڤ و نوێنه‌ره‌کانی خه‌ڵک زیندانی کراون. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانی چالاکی مافی مرۆڤی کوردن کراونه‌ته‌ ئامانج. چالاکانی کورد به‌رده‌وام ده‌ستگیر ده‌کرێن و به‌ بیانۆی جۆراجۆر به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرێت.

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =