به‌دوادا چوون بۆ که‌یسی ۲ کۆڵبه‌ره‌ کوژراوه‌که‌ی بانه‌ ده‌که‌ین

فه‌رمانداری بانه‌ به‌ هۆی کوژرانی دوو کۆڵبه‌ر له‌ سه‌ر سنووره‌کان داوای لێبوردنی له‌ خه‌ڵک کرد و وتی: له‌ ڕێچکه‌ یاساییه‌کانه‌وه‌ به‌ دوادا چوون بۆ کوژرانی دوو کۆڵبه‌ره‌ بانه‌یه‌که‌ ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د فه‌لاحی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ۲ کۆڵبه‌ره‌ کوژراوه‌که‌ی سه‌ر سنووری بانه‌ ڕاگه‌یاند و وتی: هه‌موو بابه‌ته‌کان ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی خۆی و یاساوه‌ به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: یاساکان و دادپه‌روه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕچاو کراوه‌ و پۆلیس چووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی ڕووداوه‌که‌ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش بووه‌.

فه‌لاحی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی شاری بانه‌ وتی: بۆ ماوه‌ی ۶ کاتژمێر به‌رده‌رکی فه‌رمانداری بانه‌ گیرا و به‌رد باران کراین، به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نیا دانمان به‌خۆماندا نا و هیچ کارێکمان نه‌کرد. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیراون ئازاد بوونه‌ و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ زوویی ئازاد ده‌بن.

فه‌رمانداری بانه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ گه‌مه‌ کردن به‌ هه‌ستی خه‌ڵک سوودێکی نییه‌، ده‌بێت مۆڵه‌ت بده‌ین تاکوو ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕێچکه‌ی یاسایی خۆیدا تێپه‌ڕ ببێت. نابێت مۆڵه‌ت بده‌ین که‌ دۆخی شاره‌که‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێک که‌ نیشته‌جێ شاره‌که‌ش نین و له‌ ده‌ره‌وه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرن ئاڵۆز بکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا دوو کۆڵبه‌ری بانه‌یی له‌ سه‌ر سنوور کوژران و له‌ ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ له‌ ئارا دایه‌.

News Code 12718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =