ڕیشەکێش کردنی شێرپەنجە بە دەرمانی خۆراکی

لێکۆڵەرانی سوئیسی بە دوای ئەوەن کە خانە بنەڕەتییەکانی شێرپەنجە لە ناوەوەی خانەکان ڕیشە کێش بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی خانە بنەڕەتییەکان، لێکۆڵەرانی سوئیسی لە EPFL خەریکی تاقی کردنەوەی مولکوولێکن کە دەتوانێت شێرپەنجەیەک کە بە هۆی مۆتاسیۆنەکانی ژنی Notch ەوە سەریان هەڵداوە دەرمان بکات.

ئەو دەرمانە خۆراکییە یەکەم دەرمانێکە کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ڕیشەیی شێرپەنجە لە ناوەوەی خانەکاندا. ئەو مولکوولە بە گشتی پڕۆتۆئینێک کە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، ڕادەگرێت و لە کۆتاییدا خانەکان ناتوانن سیگناڵ لە خۆیانەوە دەربکەن.

تاقی کردنەوەکان و in vivo نیشانی دەدەن کە ئەو مولکوولە کارایی باش و لەباری هەیە و بە باشی لە لایەن بوونەوەرەکەوە تەحەمول دەکرێت.

News Code 12688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =